بۆ وەرگرتنی دوو هەزار کۆچبەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا پەیوەندی بە مێرکل ەوە دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 هاوڵاتی

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی 2,000 کۆچبەری سەر سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا وەربگرێت و دەڵێت لەو بارەیەوە پەیوەندیی بە ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا کردووە و هەواڵەکەی بە ناراست باسکردووە. 

رۆژی پێنجشەممە 18-11-2021 هۆرست سیهۆفەر، وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا لە کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا پۆڵەندییەکەی، کە لە وارشۆ بەڕێوەچوو رایگەیاند ئەو هەواڵانەی کە دەڵێن گوایە 2 هەزار کۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە رێگایان بۆ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بچنە نێو وڵاتانی ئەوروپا و ئەڵمانیا ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی ژمارەیەک کۆچبەر نیشانداوە دوورە لە راستییەوە و گوتی: "هەوڵدەدرێت بە "هەواڵی ناراست" گوشار بکرێت. 

رۆژی پێنجشەممە لە سەروبەندی گەڕانەوەی 431 کۆچبەری کورد و عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، ناتالیا ئیزمۆنت، گوتەبێژی سەرۆکی بیلاڕوسیا رایگەیاند: "یەکێتیی ئەوروپا رێڕەوێکی مرۆیی بۆ 2000 پەنابەری نێو کەمپەکان دەکاتەوە. ئێمەش هێندەی پێمان بکرێت و ئەگەر کۆچبەران خۆیان بیانەوێت، بەرپرسیارێتیی گەڕاندنەوەی 5000ـەکەی دیکە دەگرینە ئەستۆ". 

وتەبێژەکەی سەرۆکی بیلاڕوسیا وتیشی، ئەنگێلا مێرکل گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا دەکات بۆ ئەوەی رێڕەوە مرۆییەکە بکرێتەوە تاوەکو کۆچبەران لە رێگەیەوە بگوازرێنەوە ئەڵمانیا، بەڵام حکومەتی ئەڵمانیا هیچ کاردانەوە و لێدوانێکی لەبارەی ئەو هەواڵە نەبووە.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 18-11-2021 یەکەم کاروانی کۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە گەیشتەوە هەولێر کە لەکۆی 431 کۆچبەر، نزیکەی %95 یان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار