مەسرور بارزانی: کاردەکەین بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی بەریتانی-عێراقی کرد و رایگەیاند:" کاردەکەن بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووریی و سەرچاوەکانی داهات و دەیانەوێت هەرێمی کوردستان، ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ لە ناوچەکەدا".

رۆژی شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی بەریتانی-عێراقی IBBC و شاندێکی یاوەری کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و کارکردن بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات کردووە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئامانجمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان، ببێتە سەنتەرێکی بازرگانیی گرنگ لە ناوچەکەدا".

لە دیدارەکەدا بارۆنێس نیکلسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانیی بەریتانی-عێراقی کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی ئەنجوومەنەکەیان خستەڕوو بەتایبەتی دوا کۆنفرانسیان کە لە شاری دوبەی ئەنجامدرا، کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار