دوران کاڵکان بۆ گەنجان: بەشداریی لە بەرخۆدانی شەرەفمەندانەدا بکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

دوران کاڵکان پەیامێک ئاراستەی گەنجانی کوردستان دەکات و داوایان لێدەکات، بەشداریی لە بەرخۆدانی شەرەفمەندانە بکەن و باس لەوە دەکات، کە “پەکەکە وەک پارتێکی گەنجانە دامەزرا،  ڕۆح و ئیرادەی گەنجانەش وەک وزەیەکی بنەڕەتی وەردەگرێت، هەروەک ئەو وتەیەی ڕێبەر ئاپۆ کە دەڵێت بە گەنجی دەستمان پێکرد و بەگەنجی سەردەکەوین”.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووه‌می 2021، دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لەمیانی ٤٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی گەنجان کرد و پەیامی ئاراستەی گەنجانی کوردستان کرد، بۆ بەشدارییکردن لە ڕیزەکانی گەریلا و ڕوکردنە چیاکانی کوردستان.

کاڵکان لە سەرەتای قسەکانیدا باس لەوە دەکات، کە پەکەکە وەک “پارتێکی گەنجان” دامەزرا و دەڵێت: هەروەک ئەو وتەیەی ڕێبەر ئاپۆ کە دەڵێت بە گەنجی دەستمان پێکرد و بەگەنجیی سەردەکەوین، بزووتنەوەکەمان وەک بزووتنەوەیەکی گەنجان دروستبوو بەهەمان شێوەش وەک بزووتنەوەیەکی گەنجانە بەردەوامە، ڕۆحی گەنجانەی ئازادیخوازیی و ئیرادەی تێکۆشان وەک وزدەیەکی بنەڕەتیی وەردەگرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش لە ٤٤مین ساڵیاددا پارتەکەمان بەهێزتر و بەوزەتر و بە ئامادەکاریی بەهێزترەوە تێدەکۆشێت.

ئاماژە بە بەرخۆدانی نیو سەدەی پەکەکە دەکات و دەڵێت: پەکەکە ٤٤ ساڵە بەرخۆدانێکی قارەمانانە بەڕێوەدەبات، هێرشەکانی فاشیتان چەندێک دژوار و وەحشییانە بێت، بەرخۆدان ئەوەندە قارەمانانە پێشدەکەوێت، گەنجانی کورد، ژنانی کورد و گەلی کورد بەگشتیی لەدژی هەموو جۆرە فاشیست و قڕکەر و زاڵمێک بەرخۆدانێکی سەربەرزانە بەڕێوەدەبات، بە بەرخۆدانێکی وەها پێشکەوتنێکی گەورەمان بەدیهێنا.

لەبارەی هەڵمەتی سەفەربەریی گەنجانیشەوە کاڵکان دەڵێت: ئێمە لەسەر هەڵمەتی بەشدارییکردن کە لەلایەن ڕێکخستنەکانی گەنجانمان و کۆمەڵەی گەنجانەوە دەستپێکراوە، دەڵێین تۆش بەشداری ڕیزی گەریلا ببە، ئێوەش بەشدارببن، دەبێت هەموو گەنجێکی کورد بەکوڕ و کچەوە بەشداربێت لە ڕیزی گەریلاکان، هەمووان با بەشداربن لەم ڕێبازە شەرەمەندە.

دەشڵێت: ئێمە ئەم سەفەربەرییەی بەشداربوون و ئاپۆیبوون وەک سەفەربەرییەکی نوێگەر ڕادەگەیەنین، ئەم سەفەربەرییەش هەم وەک سەفەربەریی تێکۆشان و بەشداربوون و سەرکەوتن لەقەڵەم دەدەین، پێویستە هەموو گەنجانیش بەشداریی لەم سەفەربەرییەدا بکەن، بۆ ئەوەی بزانن کە خاوەن شەرەفێکی گەورەی میلیتانی ئاپۆیین.

دوران کاڵکان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕووی دەم لە گەنجان دەکات و دەڵێت: گەریلا لە ئاڤاشین و مەتینا بەرخۆدان دەکات، تۆش ناتەوێت بەشداریی لە بەرخۆدانێکی وەهادا بکەیت؟ ناتەوێت ببیتە هەڤاڵی قارەمانەکانی وەرخەلێ و زەندوورا و مام ڕەشۆ؟ ئەوکات تۆش بەشداریی ڕیزەکانی گەریلاکان ببە و ڕوو لە چیاکان بکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار