ئەبوبەکر هەڵەدنی بۆ قوباد تاڵەبانی: داوای لێبوردنەکەت لە قوتابیان خاڵێکی ئەرێنییە، بەڵام ئەمە بەس نییە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەبوبەکر هەڵەدنی رایگهیاند:" "کاک قوباد داوای لێبووردنەکەت لە قوتابیانی خۆپێشاندەر خاڵێکی ئەرێنییە، بەڵام ئەمە بەس نییە".
ئەمڕۆ دووشهممه 29ی تشرینی دووهمی 2021، ئەبوبەکر هەڵەدنی لە فەیسبووکی خۆی وێنەیەکی خۆی و قوباد تاڵەبانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: "کاک قوباد داوای لێبووردنەکەت لە قوتابیانی خۆپێشاندەر خاڵێکی ئەرێنییە، بەڵام ئەمە بەس نییە".
ئەبوبەکر هەڵەدنی لە نووسینەکەیدا داوایکردووە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ "ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوان لەقوتابیان وهاووڵاتیانی خۆپێشاندەر و هەروەها لەئەنجوومەنی وەزیران بڕیاربدەن بە گێڕانەوەی دەرماڵەی قوتابیان".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە لە کۆنفرانسی یهكسانی جێندهری و ستراتیژی هێزی ژنان لەبارەی ئاڵای کوردستانەوە داوای لێبوردنی لهخوێندكارانی زانكۆی سلێمانی و سهرجهم زانكۆكانی دیکە کرد و وتی: "لهخۆپیشاندانهكاندا لهئێمهومانان زیاتر شانازییان به ئاڵاكهیانهوه كردووه. بۆیه داوای لێبوردنیان لێدهكهین".