7832 پله‌دار و پێشمه‌رگه پله‌كانیان به‌رزكرایه‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگە بڕیار درا پلەی حەوت هەزار و 832 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزكرایەوە.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ی تشرینی دووه‌می 2021، بەپێی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پاڵپشت به مادده‌ی چوارده له‌سیستمی ژماره (6) ساڵی (2011) په‌یڕه‌وی ( نیزامی) راژه‌و خانه‌نیشینی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به یاسای ژماره (38) ی ساڵی 2007 ئاماژه به‌فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی گشتی ژماره 6033 تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی كارمه‌ندان، به‌فه‌رمانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، بڕیاردرا به:- پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی 2021).
هاوكات عه‌قید به‌رزان ره‌زا موسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به‌راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند:" به فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌ی به‌رزكرایه‌وه، کە به‌سه‌ر دوو لیستدا دابه‌شكراوه‌و لیستی یه‌كه‌م، 7777 و لیستی دووه‌میش 55 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه. وتیشی: له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا. له‌دوای پله به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه، ئاماده‌كارییه‌كانی خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له قۆناغی كۆتاییدا و بڕیاریشه به‌م نزیكانه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بكرێت".