مەسرور بارزانی مووچەی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكات

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنى شایسته‌ داراییه‌كانى مامۆستایانى وانه‌بێژى دانه‌مه‌زراو بۆ سێ مانگ،

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/11/2021، فەرمانگەى میدیا و زانیاری ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "مەسرور بارزانی، سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕەزامەندى دا لەسەر خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی 4، 5 و 6ى ی ساڵى 2021 به‌ یه‌ك بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگ".

پارەکەش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەبێت:

یەکەم/ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس بڕی 550 هەزار دینار.
دووەم/ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی 450 هه‌زار دینار.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار