عومەر گوڵپی: لەسەر كێشەی خوێندكاران قوباد تاڵەبانی و وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین

2 ساڵ لەمەوپێش



 

شاناز حەسەن

پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:" لەسەر تووندوتیژییەکان، دەستگیرکردن و ئازاردان‌ و بێڕێزییەکان بەرانبەر گەنجان ‌و قوتابیان‌، هەروەها شکاندنی‌ حەرەمی‌ زانکۆ و پەیمانگەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بڵاوەپێکردنی‌ خۆپێشاندانەکان بە زەبری‌ هێز لە رۆژانی‌ رابردوودا، بە واژۆی‌ 20 ئەندامی‌ پەرلەمان، داوامانکردووە پەرلەمان هەریەکە لە جێگری‌ سەرۆکی‌ حکومەت و وەزیری‌ ناوخۆ بانگهێشتی‌ کۆبوونەوەیەکی‌ پەرلەمان بکرێن".

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی تشرینی دووه‌می 2021، عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان بەهاوڵاتی وت:" "خۆپێشاندان‌ و گردبوونەوەی‌ ناڕەزایی‌ مەدەنیانە، مافێکە بە یاسا و دەستوور دەستەبەر کراوە، بۆیە حکومەت ‌و دامەزراوە و هێزەکان،‌ دەبێت مافی‌ گردبوونەوە و ناڕەزایی‌ چین ‌و توێژەکان بپارێزن ‌و پارێزەری‌ سەلامەتیی‌ ئەو کەسانە بن کە بۆ داوای‌ مافەکانیان گردبوونەوە دەکەن ‌و ناڕەزایی‌ دەردەبڕن، نەوەک بە پێچەوانەوە".

وتیشی:" لەسەر تووندوتیژییەکان، دەستگیرکردن و ئازاردان‌ و بێڕێزییەکان بەرانبەر گەنجان ‌و قوتابیان‌، هەروەها شکاندنی‌ حەرەمی‌ زانکۆ و پەیمانگەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بڵاوەپێکردنی‌ خۆپێشاندانەکان بە زەبری‌ هێز لە رۆژانی‌ رابردوودا، بە واژۆی‌ 20 ئەندامی‌ پەرلەمان، داوامانکردووە پەرلەمان هەریەکە لە جێگری‌ سەرۆکی‌ حکومەت و وەزیری‌ ناوخۆ بانگهێشتی‌ کۆبوونەوەیەکی‌ پەرلەمان بکرێن".

لە ساڵی 2014 و دوای قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران پێدانی دەرماڵە لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگیراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار