سه‌میر هه‌ورامى روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ راى گشتى بڵاوده‌کاته‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى فه‌رمى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له روونکردنه‌وه‌یکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که "ھێڤیدار ئه‌حمه‌دى په‌رله‌مانتار، لێدوانێکى داوه و ناوى تیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ھێناوه، بۆ ھه‌موو لایه‌کى روونده‌که‌ینه‌وه؛ قسه‌کانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره دوورن له‌ڕاستییه‌وه".
ده‌قى روونکردنه‌وه‌ى سه‌میر هه‌ورامى بۆ راى گشتى:
ھێڤیدار ئه‌حمه‌دى په‌رله‌مانتار، لێدوانێکى داوه و ناوى تیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ھێناوه، بۆ ھه‌موو لایه‌کى روونده‌که‌ینه‌وه؛ قسه‌کانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره دوورن له‌ڕاستییه‌وه و بێئاگایى و بێ توانایى خۆى سه‌لماندووه له‌و لێدوانه‌یدا.
داتا و ئاماره‌کانیش سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌ن که ئه‌و په‌رله‌مانتاره ھیچ زانیارییه‌کى درووستى نییه و که‌س لێدوانه‌کانى به‌جددى وه‌رناگرێت چونکه زوو زوو په‌نا ده‌باته به‌ر موزایه‌ده و دووباره سه‌لماندى که ئه‌و په‌رله‌مانتارێکى فاشله.
*سه‌میر ھه‌ورامی*
*وته‌بێژى فه‌رمى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران*