بایدن: سەرەتایی ساڵی نوێ هێزەكانمان لە عێراق دەكشێنەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند:" تا 31ی کانوونی یەکەمی 2021، هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراقدا نامێنن".
ئەمڕۆ 8ی کانوونی یەکەمی 2021، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ''ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هێزە سەربازییەکانی بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەکاتەوە بۆ پشتیوانیکردنی هاوبەشەکانی لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر.
دەشڵێت، ''لەکۆتایی ساڵی 2021 هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراقدا نامێنن."
باسیلەوەشکردووە، ''ژمارەیەکی کەم لە سەربازانی ئەمریکا لە یەمەن بڵاوەیان پێکراوە بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژبە قاعیدە و داعش".
بابهتی پهیوهندیدار
