رۆڵى حزبى شيوعيى عێراق  لەباشوورى کوردستاندا  1975-1991

2 ساڵ لەمەوپێش



ناوی كتێب : رۆڵى حزبى شيوعيى عێراق  لەباشوورى کوردستاندا  1975_1991

توێژینەوەیەکى مێژووى سیاسییە

ساڵی چاپ : 2020

خوێندنهوهی: هیوا كازم

لهبڵاوكراوهكانی دهزگای ئایدیا بۆ فكرو لێكۆڵینهوه 

 

 

ئهم كتێبه لهبنهڕهتدا توێژينهوهيهكى زانستييهو دهوڵهمهنده بهچهندين سهرچاوهو دۆكۆمێنتى مێژوويى و چاوپێكهوتنى كهسايهتييه سياسييه ديارهكانى نێو گۆڕهپانى سياسى ئهو سهردهمى حزبى شيوعيى عێراق، گرنگى و بايهخى خوێندنهوهى ئهم كتێبه لهوهدا دهردهكهوێت، كه حزبی شیوعى عێراق یەكێكە لەو رێكخستنە سیاسییانەى كە هەر لەسەرەتاى دامەزراندنییەوە رۆڵێكى بەرچاوى هەبوە لەڕووداو و گۆڕانكارییەكانى سەر گۆڕەپانى عێراق بەگشتى و كوردستان بەتایبەتى، چونكە هەر لەسەرەتاوە كوردیش بوونەتە ئەندامى چالاكى ئەو پارتەو لەهەندێک حاڵەتدا گەیشتوونەتە دەسەڵاتى سیاسى و توانیویانە نەخشیان لەسەر گۆڕانكاریى و رووداوەكانى ناو ئەو پارتەدا هەبێت، ئەو پارتەش لەپەیڕەو و پڕۆگرامى پەسەندكراوى خۆی ئاماژەى بەگەلى كوردو دۆزەكەى كردووە، لەهەندێکك دۆخدا بوونەتە پشتگیرو پشتیوانى دۆزى كوردو رۆڵى بەرچاویان لەڕووداوەكانى كوردستان و بارودۆخى سیاسى ناو بزووتنەوەى رزگاریخوازى گەلى كورددا هەبووە.

  دواى مۆركردنى رێككەوتننامەى جەزائیریش لە 6/3/1975دا لەنێوان عێراق و ئێراندا، كە وەك پیلانێكى نێودەوڵەتى لەدژى بزووتنەوەى رزگاریخوازى كورد ئەنجامدراو چارەنووسی كوردى لەم بەشەی كوردستاندا دووچارى نەهامەتییەكى سیاسى و مرۆڤایەتی كردو توانى شكست بەشۆڕشى كورد بهێنێت و حزبی بەعس بەتاقى تەنێ لەمەیدانەكەدا بمێنێتەوە، حزبی شیوعیش كە ئەوكاتە لەگەڵ بەعس لەیەك بەرەدا بوون، كەوتبووە ژێركاریگەى سیاسەتە شۆڤێنییەكانى حکومەتى عێراق، بە نیازى گەیاندنى عێراق بە (سۆسیالیزم) چاوى خۆى لەو تاوانانە پۆشى بوو، كە بەرامبەر بەگەلى كورد ئەنجامى دەدا، كاتێكیش حزبی بەعسى فەرمانڕەوا هەر خۆى لەگۆڕەپانەكەدا بە بەهێز دەزانى، كەوتە وێزەى ئەندامان و لایەنگرانى حزبی شیوعى و ناچار بەخەباتى چەكداری كردن، دواى ئەو شاڵاوە توندەى حزبی بەعس كردییە سەر حزبی شیوعى، هەلێكى ئەوتۆى بۆ كار، چالاكى رێكخراوەیى، سیاسى و راگەیاندنى نەهێشتەوە. ئەوەبوو حزبی شیوعى عێراقیش كەوتە خۆى و دەستیكرد بەخەباتى چەكدارانە دژى بەعس و دروشمى رووخانى حزبی بەعسى فەرمانڕەواى هەڵگرت و لەپاڵ هێزى لایەنە سیاسییە بەرهەڵستكارە كوردەكانى تردا كەوتە خەباتى سیاسى و چەكدارى دژى حكومەتى عێراق. هەر بۆیە لەهەموو ئەو رووداوە سیاسى و چەكدارى و راگەیاندنانەى كە لەساڵى 1979-1991 لە باشوورى كوردستان روویداوە، حزبی شیوعى عێراق رۆڵى تێدا بینیوەو بووەتە كاراكتەرێكى ناو رووداوەكانى سەر گۆڕەپانى سیاسى كوردستان، وەك دروستكردنى بەرەكان (جوقد و جود) و ململانێ سیاسى و چەكدارییەكان (شەڕى ناوخۆ)ى نێوان پارتەكانى ناو بزووتنەوەى رزگاریخوازى گەلى كورد كە ئەمە هۆكارێك بوو بۆ لێكدابڕینى هێزە سیاسییەكان و كەمبوونەوەى كاریگەرییان، هەروەها حزبی شیوعى عێراق  وەك رێكخستنێكى سیاسى عێراقى سەر گۆڕەپانى مەیدانى خەباتى چەكدارى ئەو قۆناغە (1979-1991)، هەوڵى دروستكردنى پەیوەندى دا لەگەڵ هەموو پارتە كوردییەكانى نەك تەنها ئەوانەى كە لەسەر گۆڕەپانى خەباتى گەلى كورد بوون لەباشوور، بەڵكوو هەوڵى دروستكردنى پەیوەندى دا لەگەڵ پارتە كوردییەكانى پارچەكانى ترى كوردستانیش، هەروەها لەڕووداوە سیاسى و چەكدارییەكانى ترى دواى ساڵى 1986ى وەك ئاشتبوونەوەى گشتى و دروستكردنى بەرەى كوردستانى و دواتریش لەڕاپەڕینى گەلى كوردستان لەباشووردا رۆڵى هەبووە.

ئەم كتێبه پێكدێت لە: دەروازەیەك و سێ بەش و هەر بەشێكى بەسەر چەندین باسدا دابەشكراوە بەمشێوەیە: (كورتە مێژوویەكى حزبى شیوعى عێراق و هەڵوێستى لەبەرامبەر پرسى كورد 1934-1975)، لێرەدا هەوڵمان داوە هەڵوێست و تێڕوانینى حزبی شیوعى لەبەرامبەر پرسى كورد لەو ماوەیەدا بخەینەڕوو:

بەشى یەكەم: تایبەتە بەحزبی شیوعى عێراق و هەڵوێستى لەخەباتى بزووتنەوەى رزگاریخوازى گەلى كورد (1975-1979) ، ئەم بەشە بەسەر سێ باسى سەرەكیدا دابەشكراوە:-

باسى یەكەم: هەڵوێستى حزبی شیوعى عێراقى لەڕێككەوتننامەى جەزائیر 6/3/1975و هەرەسى شۆڕشی ئەیلوول

باسى دوەم: تایبەتە بەهەڵوێستى حزبی شیوعى عێراق لەبەرامبەر سیاسەتى حكومەتى عێراق لەكوردستان، هەوڵمانداوە لەم باسەدا لەڕێگەى ئەدەبیات و بڵاو كراوەكانى حزبی شیوعى و بەیاننامەى كۆبوونەوەكانیان هەڵوێستیان لە كردەوەكانى بەعس لەكوردستاندا دیارى بكەین.

باسى سێیەم: تێكچوونى پەیوەندییەكانى حزبی شیوعى عێراقى و حكومەتى عێراق، دواى ئەوەى شیوعییەكان بۆ ماوەى 5 ساڵ لەناو بەرەیەكدا بوون لەگەڵ حزبی بەعس، دواجار پەیوەندى نێوانیان تێكچوو و روویان لەشاخ كردو دەستیانکرد بەخەباتى چەكدارى لەدژى حكومەتى عێراق.  بەشى دوەم: حزبی شیوعى عێراق و بزووتنەوەى رزگاریخوازى گەلى كورد (1980-1986):.ئەم بەشە لەسێ باسى سەرەكى پێكهاتوە بەمشێوەیە:

باسى یەكەم: تایبەتە بەڕۆڵى حزبی شیوعى عێراق لەپێكهێنانى هەردوو بەرەى (جوقد) و (جود)، باسى لەچۆنێتى پێكهێنان و رۆڵى حزبی شیوعى لەهەردوو بەرەكە كردووە، لەگەڵ بەرنامەو پەیڕەوى هەردوو بەرەكە و كاریگەرییان لەسەر حزبی شیوعى عێراقى لەو قۆناغەدا، كە ئەم بەرانە بوونە دوو بەرەى دژ بەیەك و هۆیەكیش بوون بۆ پێكدادانى پارتە سیاسییەكان و دروستبوونى شەڕى ناوخۆ، لەگەڵ باسكردنى رووداو و هۆكارەكان.

باسى دوەم: باس لەهەڵوێست و رۆڵی حزبی شیوعى دەكات لە ململانێى نێوان پارتە سیاسییەكانى باشوورى كوردستان، لەگەڵ ئاماژەدان بەڕووداوەكان و شوێنى روودانیان وەك بەڵگەیەك لەسەر رۆڵیان لە دروستبوونى شەڕى ناوخۆ لەساڵانى هەشتاكان، هەروەها ئاماژەمان بەو ئاشتییە كاتییە كردوە كە لەدواى هەڵگیرسانى خولى یەكەمى شەڕ هاتە ئاراوە، لەگەڵ شەڕەكانى ساڵى 1983ى نێوان بەرەى جود و یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان و هۆكارەكانى بەشداریکردنى حزبی شیوعى عێراق لەو شەڕانە.

باسى سێیەم: تایبەتە بەپەیوەندى نێوان حزبی شیوعى عێراق و پارتە سیاسییەكانى كوردستان، سەرەتا باس لەپەیوەندى نێوان حزبی شیوعى و پارتە سیاسییەكانى باشووری كوردستانى وەك ( ی.ن.ك، پ.د.ك، حسك، پدكگ، زەحمەتكێشان و...) كردووە، دواتر ئاماژەكردن بۆ پەیوەندى حزبی شیوعى لەگەڵ پارتەكانى رۆژهەڵات و باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان كە ئەوانیش لەو سەردەمەدا لە چالاكى سیاسى و سەربازى و راگەیانداندا بوون تاوەكو ئاشتبوونەوەى گشتى.

بەشى سێیەم: كە دوابەشە تایبەتە بەحزبی شیوعى عێراق و بزووتنەوەى رزگاریخوازى گەلى كورد 1986-1991و دابەشكراوە بۆ سەر سێ باسى سەرەكى:

باسى یەكەم: ئەم باسە تایبەتە بەحزبی شیوعى عێراقى و ئاشتبوونەوەى گشتى نێوان پارتە سیاسییەكانى باشووری كوردستان. لێرەدا هەوڵمانداوە باس لەسەرەتاكانى ئاشتبوونەوەى نێوان پارتە سیاسییەكان بكەین، كە سەردەمێك لەشەڕێكى ناوخۆى كوشندەدا بوون دژى یەكتر، بە مەش توانایەكى زۆرى سەربازیى و گیانى و مادى بەفیڕۆدا، لەگەڵ ئاماژەكردن بۆ سەرەتاكانى ئاشتبوونەوەى نێوان حزبی شیوعى عێراقى و یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان، ئەو رێكکەوتننامەیەى لە نێوانیاندا بەسترا، كە ئەمەش رۆڵێكى گەورەى هەبوو لەبەرەوپێشچوونى هاوكارى سیاسى و سەربازى نێوان ئەم دوو پارتە، كە ساڵانێك بوو لەشەڕێكى خوێناویدا بوون. پاشان كاریگەرى ئاشتبوونەوە لەسەر حزبی شیوعى و ئەو رووداوە سیاسى و گۆڕانگارییە رێكخراوەییانەى كە لەناوخۆى حزبدا ڕوویاندا.

باسى دوەم: تایبەتە بە باسكردنی حزبی شیوعى عێراق و پێكهێنانى بەرەى كوردستانى، هەروەها ئاماژەى بەو بارودۆخە كردووە كە ئەم بەرەیەى تێدا دروستكرا، لەوكاتەدا فشارى حكومەتى عێراق لەسەر جوڵانەوەى رزگاریخوازى گەلى كورد و جەماوەرى كوردستان زۆر توند بوو، پارتە سیاسییەكان بێ دروستكردنى بەرەیەكى كوردستانى و یەكخستنى خەباتییان نەیاندەتوانى چالاكى ئەنجام بدەن، حزبی شیوعى عێراقیش لەڕێگەى هەرێمى كوردستانییەوە بەشدارى كاراى لەو بەرەیەدا كرد.

باسى سێیەم: تایبەتە بەڕۆڵى حزبی شیوعى لەڕاپەڕینى ئازارى 1991ى باشوورى كوردستان، باسى رۆڵى مەفرەزە و رێكخستن و شانە نهێنییەكانى حزبی شیوعى لەڕاپەڕینى جەماوەرى شارەكان و رزگاركردنیان بكەین، لەگەڵ ئاماژەكردن بەو هێزانەى حزبی شیوعى كە رۆڵى بەرچاویان هەبووە لەڕاپەڕیندا، چونكە راپەڕین بەگرنگترین و كاریگەرترین رووداو لەژیانى سیاسى پارتە سیاسییەكان و گەلى كوردستان لەباشووری كوردستان دادەنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار