ئەمڕۆ فەرەنسییەكان سەرۆكی وڵاتەكەیان هەڵدەبژێرن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەیانی ئەمرۆ بنكەكەانی دەنگدان لەهەموو ناوچەكانی فەرەنسا بە رووی دەنگدەراندا كرانەوە و تائێستاش بەپێی راپرسییە سەرەتاییەكان ئیمانوێل ماکرۆن لە پێشەوەی كاندیدەكانی دیكەیە بۆ دوبارە هەلبژاردنەوەی بە سەرۆكی فەرەنسا.

دوایین راپرسییەکان دەریدەخەن، کە ئیمانوێل ماکرۆن 26٪ی دەنگەکان، ماری لوپێن 25٪ی دەنگەکان، ژان میلانشۆ 17٪ی دەنگەکان، ئێریک زێمور 8٪ی دەنگەکان، ڤالێری پێکرێس 8٪ی دەنگەکان، یانیک جادۆ 4٪ی دەنگەکان و ئان هیداڵگۆ 2٪ی دەنگەکان بەدەستدەهێنن.  

چاوەڕوان دەکرێت لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردندا سەرۆک هەڵنەبژێردرێت و ئیمانوێل ماکرۆن و مارین لوپێن بچنە گەڕی دووەم بۆ ئەوەی یەکێکیان وەک سەرۆکی پێنج ساڵی داهاتووی فەرەنسا هەڵبژێردرێت. 

ماکرۆن بە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2017دا مێژوویەکی بۆ خۆی تۆمارکرد بەوەی بووە گەنجترین سەرۆکی ئەو وڵاتە؛ ئەگەر ماکرۆن ئەمساڵیش سەربکەوێت، ئەوا دەبێتە یەکەمین سەرۆک لە دوای جاک شیراکەوە لە ساڵی 2002 کە بۆ جاری دووەم ببێتەوە سەرۆکی وڵات و بەوەش پێگەی خۆی لەنێو مێژووی ئەو وڵاتەدا بەهێزتر دەکات. 

ئیمانیۆل ماکرۆن ساڵی ٢٠١٧ بووە ٢٥مین سەرۆک کۆماری فەرەنسا، بەگوێرەی ڕاپرسییەکی دامەزراوەی ئیپسۆسی فەرەنسیی، ماکرۆن لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا ڕێژەی ٢٧٪ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت و مارین لۆپینی ڕکابەریشی ٢٢٪ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت، بەوپێیەش ماکرۆن و لۆپین دەچنە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە ٢٦ی نیسان.

لە فەرەنسا سەرۆک کۆمار ڕاستەوخۆ لەناو خەڵکەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵدەبژێردرێت، سەرۆک کۆمار چەقی دەسەڵاتی جێبەجێکارە و دەتوانێت ئەنجومەنی نوێنەرانیش هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرۆک کۆمار ڕۆڵی سەرەکیی لە دیاریکردنی سیاسەتی دەرەوە و سیاسەتی حکومەت هەیە، تەنانەت سەرۆک وەزیرانیش لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە هەڵدەبژێردرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار