لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

3 كاتژمێر لەمەوپێش
کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی پشتێنەی کەرکوک نزیک هەفتەبازاڕ، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش برینداربوون
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13ـی ئەیلوولی 2025، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەڕێگای بازنەیی کەرکووک ڕوویدا، سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک وتى: پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش برینداربوون.
بەپێی وتەی شاهێدحاڵەکان ،بارهەڵگرێک کە لەقەراغ ڕێگاکە وەستاوە و شۆفێرەکەی خەریکی خواردنی نانی بەیانی بووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ کەشەش سەرنشین و شۆفێرەکەی تێدابووە، کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکە، بەهۆی ڕووداوەکەوە پێنج کەس لەسەرنشینانی ئۆتۆمبێڵی ئۆپڵەکە گیانیان لەدەستداوە و سیانی دیکەش بەسەختی برینداربوونە.

بابهتی پهیوهندیدار