وه‌زیرى ئه‌وقاف‌ بۆ مەسرور بارزانی: بەردەوامبە لەم سەرکەوتنە دیبلۆماسیە گەورانە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف‌و كاروبارى ئایینى حكومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند:" کوردستان دەوڵەت نییە، بەڵام ئاستی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی کوردستان‌و ئەو پێگە بەرزەی کە بۆ کوردستان دادەنرێت، لەئاستی نێودەوڵەتی‌و لەئاستی پەیوەندیە دوو قۆڵەیەکاندا ھیچی کەمترنییە لەو وڵاتانەی کە چەندین ساڵە سەروەری  خۆیان ھەیە".

پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف‌و كاروبارى ئایینى حكومه‌تى هه‌رێم  له‌ فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"سەرەڕای ئەوەی کە کوردستان دەوڵەت نییە، بەڵام ئاستی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی کوردستان‌و ئەو پێگە بەرزەی کە بۆ کوردستان دادەنرێت، لەئاستی نێودەوڵەتی‌و لەئاستی پەیوەندیە دوو قۆڵەیەکاندا ھیچی کەمترنییە لەو وڵاتانەی کە چەندین ساڵە سەروەری  خۆیان ھەیە".

ئه‌و وه‌زیره‌ى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، "بۆ ئێمەی کورد وەک میللەتێکی مەزڵوم‌و وەک گەورەترین نەتەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە دەوڵەتمان نییە، ئەمجۆرە پێشوازیکردنانە بەئاڵای کوردستان‌و لەئاستی باڵای وڵاتانی گەورە بەئاڵای کوردستان، نیشانەی سەرکەوتویی دیبلۆماسیەتی ھەرێمی کوردستان‌و حکومەتی کوردستانە".

له‌و نوسینه‌دا په‌یامێكى ئاراسته‌ى بارزانى كردوه‌و ده‌ڵێت:"جێگه‌ی خۆیەتی بڵێین، دەستخۆش سەرۆک وەزیران، بەردەوامبە لەم سەرکەوتنە دیبلۆماسیە گەورانە، کە بەسودی خەڵکی کوردستان تەواو دەبێت، ئەم ئاستە بەرزەی دیدارو پڕۆتۆکۆلیە کەم وێنە بوو، بۆیە زۆر تاڵە بۆ ناحەزان‌و زۆرخۆش‌و شیرینە بۆ کوردپەروەران".

پێیوایه‌، "ئەمڕۆ لەھەموو ڕۆژێک زیاتر پێویستیمان بەپەیوەندیی نێودەوڵەتی‌و ھەرێمایەتی ھەیە بۆئەوەی خەڵکی کوردستان لەئایندەی خۆیان دڵنیابن، ئومێدەوارم ئەو جۆرە سەردانانە لەلایەن ھێزو لایەنە سیاسیەکان سەرەڕای ناکۆکی سیاسی، بەڵام لەڕوی نیشتیمانی‌و نەتەوەییه‌وه‌ بەگەورەیی ببینرێت‌و پشتگیری بکرێت".

نوسینه‌كه‌ى وه‌زیرى ئه‌وقاف له‌كاتێكدایه‌، ڕۆژى دووشەممە 18ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی وەفدێكی حکومی، گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیاو لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیران‌و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئەو وڵاتە كۆبونه‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار