فوئاد حسێن زانیاری نوێ لەبارەی پێكهێنانی حكومەت ئاشكرادەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند:" له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌درێت و ئه‌و پرۆسه‌ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌".

فوئاد حسێن له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ رایگه‌یاندوه‌، "دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت درێژده‌كرێته‌وه‌ و هیچ پێشكه‌وتنێكی سیاسیش تا ئێستا له‌م بواره‌دا به‌دی ناكرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌مزوانه‌ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌درێت و ئه‌و پرسه‌ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌، چونكه‌ ماوه‌ی حه‌وت مانگ تێپه‌ڕیوه‌ به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی یاسادانان و ده‌بێت بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بدرێت.

دوایین کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق لە 30ـی ئادارى 2022 بوو کە بڕیاربوو بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکۆمار بێت، بەڵام بەهۆى ئامادەنەبوونى ژمارەى یاسایی پەرلەمانتاران، نەتوانرا ئەو هەڵبژاردنە بکرێت و تەنیا تاوتوێى دانانى ئەندامانى لیژنە هەمیشییەکان کرا.

رۆژانی 25 و 30ـی ئادارى 2022، بەهۆى رێکنەکەوتنى لایەنەکان و ئامادەنەبوونى ژمارەى پێویستى پەرلەمانتاران کە 220 پەرلەمانتارە، نەتوانرا سەرۆککۆمار لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى و هاوپەیمانی رزگارکردنى نیشتیمان لەسەر شێوازى حکومەتى داهاتووى عێراق ناکۆکن و بەهۆیەوە سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێدراوە کە هاوکات خاڵى ناکۆکى نێوان یەکێتى و پارتىیە كە هەر یەكەیان كاندیی خۆیان هەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار