تورکیا بەرەیەکی دیکەی شەڕ لەگەڵ پەکەکە دەکاتەوە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژووری ئۆپهراسیۆنهكانی وهزارهتی ناوخۆی توركیا رایگهیاند:" لە باکووری کوردستان ئۆپەراسیۆنی 'ئابڵوقە-5' لە دژی پەکەکە دەستیپێکرد".
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی ئابڵوقە-5 بە بەشداریی پێکردنی 581 سەرباز بەڕێوەچوو. هێزەکە بەسەر 37 تیم دابەشکران.
تاوەکو ئێستا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی زیانی گیانی و ماددی ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی نێو باکووری کوردستان بڵاونەکردووەتەوە.
لە سەرەتای ساڵی 2017ـەوە ژووری ئۆپهراسیۆنهكانی وهزارهتی ناوخۆی توركیا پێنج جۆر زنجیرە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و سەربازیی لە باکووری کوردستان بەناوەکانی "شکێنەر، تەڵە، هەورەبرووسکە، باگۆک، ئەرەن و ئابڵوقە" لە دژی گەریلاکانی پەکەکە لە باکووری کوردستان دەستپێكردووە و تائێستاش بەردەوامی هەیە.
