ســەركــــردەكـــانـــــی هــــەرێــــم پــەیـامـی خـــۆیــانـی گـەیـانـدە ســــەرۆكـی فـەرەنـســا
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمشەو دوبارە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆكی فەرەنسا لەلایەن فەرەنسییەكانەوە هەلبژێردرایەوە و وەك دۆستی هەمیشەیی كورد لەلایەن سەركردە كوردەكانەوە پەیامی پیرزبایی و پشگیری ئاراستە كرا. ئیمانوێل ماکرۆن دۆستایەتییەکی بەهێز و تۆکمەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هەیە، تاوەکو ئێستا پێنج جار کۆبوونەتەوە کە دوایینیان لە مانگی ئابی 2021 لە هەولێر بوو.
لەو بارەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پیرۆزبایی لێکرد و رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە هاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی فەرەنسا."
هاوكات مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له تویتهری خۆی نووسیویهتی: "گهرمترین پیرۆزبایی بهبۆنهی دووباری ههڵبژاردنهوهت لێدهكهم"، دووپاتیشیكردهوه، "چاوم لهوهیه بهیهكهوه كار بكهین، بۆ ئهوهی بهردهوامی به دۆستایهتی نێوان ههرێمی كوردستان و فهرهنسا بدهین".
لەهەمانكاتدا لە تویتێکدا، درەنگانی رۆژی یەکشەممە، مەسعود بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنەوەی ئیمانوێل ماکرۆن نووسیویەتی "پیرۆزبایی لە ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بۆ هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی فەرەنسا. هیوای باشترین بۆ گەلی فەرەنسا دەخوازم. هیواخوازم کە دۆستایەتیی پتەوی گەلی کوردستان و فەرەنسا هەر بە بەهێزی بمێنێتەوە."
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ئیمانوێل ماکرۆن لەنێوان 57٪ بۆ 58.5٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا لوپێن لەنێوان 41.5٪ بۆ 43٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
ئیمانوێل ماکرۆن دۆستایەتییەکی بەهێز و تۆکمەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هەیە، تاوەکو ئێستا پێنج جار کۆبوونەتەوە کە دوایینیان لە مانگی ئابی 2021 لە هەولێر بوو.
فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتە رۆژئاواییانەی کە هەمیشە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبووە.چەندین جار بەرپرسانی هەرێم دیداریان لەگەڵ ماكرۆن هەبوە و پشگیری خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دوپاتكردۆتەوە. ساڵی 1991 لەسەر پێشنیازی فەرەنسا ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری 688ـی دەرکرد، ناوچەی دژەفڕینی لە باشووری کوردستان راگەیاند.
