راوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا: پێشنیازی دانوستاندنمان بۆ روسیا کردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

راوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند:" وڵاتەکەم پێشنیازی دانوستاندنی لەگەڵ روسیا لە نزیک ناوچەی پیشەسازیی ئازۆڤستاڵ کردووە کە دوا پێگەی سوپای ئۆکرانیایە لە شاری ماریوپۆڵ". 

رۆژی دووشەممە، 25ـی نیسانی 2022 ئۆلێکسی ئارێستۆڤیچ، راوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتارێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند:" تاوەکو ئێستا رووسیا وەڵامی پێشنیازەکەیانی نەداوەتەوە کە پێشنیاریان کردووە بۆ ئەوەی رێڕەوی مرۆیی لە ماریوپۆڵ بکرێتەوە و ئەو سەربازە رووسییانەی کە وەکو خۆی دەڵێت، بە دیل گیراون لەگەڵ ئەو سەربازە ئۆکرانییانە ئاڵوگۆڕیان پێبکەن کە لە ناوچەی پیشەسازیی ئازۆڤستاڵ گەمارۆدراون. 

راوێژکارەکەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا چاوەڕێی وەڵامێکین لە لایەنی رووسیاوە. 

لە دوای شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، چەندین جار وەفدی ئەو دوو وڵاتە کۆبوونەتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکان نەبوونە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکان و راگرتنی ئەو جەنگەی پوتن بەرپای كردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار