هەپەگە ئاماری شەری هەفتەیەكی لەگەڵ سوپاكەی ئەردۆغان راگەیاند

بەرپەرچدانەوەی توندی گەریلا كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا دەهێنێت

3 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە  ئاماری هەفتەی ڕابردووی هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی توركی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ڕاگەیاند كە زیاتر لە 218 سەربایان كوشتووەو بەو هۆیەوە وەزیری بەرگری توركیا كۆتایی هاتنی قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكەی راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی نیسان، دوای زیاتر لە هەفتەیەك لە دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا لەژێر ناوی جنگی قوفڵ، خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند كە كۆتایان بە قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكەیان هێناوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی (هەپەگە) ئەوەی ئاشكرا كردووەو لەماوەی هەفتەیەكی ئۆپەراسیۆنەكەی سوپای توركیادا 152 چالاكییان دژی هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك ئەنجامداوە و 218 سەربازی توركیش كوژراون.
كاتژمێر 9ی شەوی 17ی نیسانی 2022، سوپای توركیا بەچەندین كۆپتەرو سەربازەوەلەژێر ناوی "جنگی قوفڵ"، هێرشی بۆسەر پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) دەستپێكرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار