ئەمرۆ یەكەم تابلۆی نوێ لە هەولێر دروست كرا و درا بە هاووڵاتییان
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێل بە سیستمی نوێی یەکگرتوو لەگەڵ حکومەتی ناوەند چاپ کرا و درا بە هاووڵاتییان.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، تابلۆى تۆمارى ئۆتۆمبێل به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ته‌رخان ده‌كرێت:
یه‌كه‌م: ئه‌و تابلۆیانه‌ى كه ئێستا ته‌رخانكراون له ژماره (1 تاوەکو 99999) پیتى (A) بۆ ژماره‌كه زیاد ده‌كرێت و هه‌مان ژماره‌ى خۆى بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100000، 200000، 300000، 400000، 500000، 600000، 700000، 800000 و 900000) دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له‌لاى چه‌پ لادەبرێت و پیتێكى (M)ی بۆ زیاد ده‌كرێت.
سێیه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100001) تاوەکو دوایین ژماره دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له‌لاى چه‌پ لاده‌برێت و پیتێكى بۆ زیاد ده‌كرێت؛ به‌پێى ئه‌م پیتانه‌ى خواره‌وه به‌پێى ژماره‌ى دووه‌م كه لابراون: (0B, 1C, 2D, 3E, 4F, 5G, 6H ,7J, 8K, 9L).
چواره‌م: ژماره‌ى سێیه‌م له‌لای چه‌پ لاده‌برێت ئه‌گه‌ر لابردنى ژماره‌ى دووه‌مى لای چه‌پ ببێته هۆكار بۆئه‌وه‌ى كه گشت ژماره‌كانى تابلۆ وه‌كو یه‌كیان لێبێت (ژماره‌ى نایابى وه‌ك یه‌ك) و پیتێكى (M)ی بۆ زیاد ده‌كرێت.
