ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەیان نهێنییەك ئاشكرادەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆك كۆمارى توركیا نهێنیه‌ك ئاشكراده‌كات وكە رێككەوتنی نێودەڵەتییان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكانیان هەیە و دەڵێت:" بەردەوامدەبین تائەوکاتەی کۆنتڕۆڵی خۆمان لەسەر سنوره‌كان جێگیرده‌كه‌ین".
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ كه لەدژی په‌كه‌كه لەباکوری عێراق ئه‌نجامدا ، به‌گوێره‌ى یاسا نێودەوڵەتیه‌كان كارمان كردووه".
ئەردۆغان وتیشی:"تورکیا بەردەوامدەبێت لەئۆپەراسیۆنەکانی دژی په‌كه‌كه لەدەرەوەی سنوره‌كانى وڵاتى خۆمان، بەردەوامدەبین تائەوکاتەی کۆنتڕۆڵی خۆمان لەسەر سنوره‌كان جێگیرده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه، "تاوه‌كو ناوچه‌ى زاب به‌ته‌واوى پاكنه‌كه‌ینه‌وه ناوه‌ستین‌و به‌رده‌وامده‌بین‌و ته‌نها ئه‌و ئامانجه‌ش ماوه به‌ده‌ستى بهێنین، چونكه هیچ ئه‌شكه‌وت‌و لوتكه‌یه‌ك نه‌ماوه ئێستا سه‌ربازانى ئێمه‌ى تێدا نه‌بێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە دوو رۆژ لەمەوبەر فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" تەنها یەک کۆنووس بوونی هەیە لەنێوان عێراق و تورکیادا کە لە ساڵی ١٩٨٤دا لەلایەن تاریق عەزیزی وەزیری دەرەوەی ئەو سەردەمی عێراقەوە واژوو کراوە".
بەگوێرەی کۆنووسەکە، رێگە دراوە تورکیا پێنج کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی عێراقەوە بەڵام بە مەرجێک کە ٧٢ کاتژمێر پێشتر عێراق ئاگادار بکاتەوە و پاش ٧٢ کاتژمێریش بکشێتەوە.
باسی لەوەشکردووە، ئەم کۆنووسە تەنها بۆ ساڵێک نوسراوە و جگە لەوەش هیچ رێککەوتننامەیەکی دیکە لەنێوان عێراق تورکیا نییە بۆ هاتنە ناوەوەی تورکیا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری هەفتەی ڕابردووی هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی توركی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ڕاگەیاند كە زیاتر لە 218 سەربایان كوشتووەو بەو هۆیەوە وەزیری بەرگری توركیا كۆتایی هاتنی قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكەی راگەیاند.
كاتژمێر 9ی شەوی 17ی نیسانی 2022، سوپای توركیا بەچەندین كۆپتەرو سەربازەوەلەژێر ناوی "جنگی قوفڵ"، هێرشی بۆسەر پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) دەستپێكرد.
