حەلبووسی ئامانجی سەردانەكەی بۆ تاران ئاشكرادەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داواى لە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێران کرد بڕى هەناردەى گازى سرووشتى بۆ عێراق زیاد بکەن.
27ى نیسانى 2022، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە تارانى پایتەختى ئێران لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى نووسینگەى رۆژنامەڤانیى محەممەد حەلبووسی، لەو دیدارەدا سەرۆکى پەرلەمان داواى لە بەرپرسە ئێرانییەکە کردووە بڕى هەناردەى گازى سرووشتیى ئێران بۆ عێراق زیاد بکەن، کە داواکاریی وەزارەتى کارەباى عێراق بووە.
ئێستا ئێران بڕى هەناردەى گازى سرووشتیى رۆژانەى بۆ عێراق کەمکردووەتەوە لە نزیکەى 50 ملیۆن مەتر سێجاوە بۆ کەمتر لە سێ میلۆن مەتر سێجا، کە سەرچاوەى سەرەکیى بەرهەمهێنانى کارەبایە لە عێراق.
سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و وەزیرى دەرەوەى ئێران تاوتوێى کێشەى ئاسایشى ئاو و چارەسەرکردنى کێشەکانى ژینگەیان کردووە.
جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، حەلبووسی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمارى ئێران و هەریەک لە سەرۆکى ئەنجوومەنى شوورا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی نیسان حەلبووسی و شاندەکەى یاوەرى، کۆتاییان بە سەردانەکەیان هێنا و گەڕانەوە عێراق.
