سۆران عومەر: درۆ بە دراوی گەندەڵی بەرێوەدەچێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ سه‌ردانیدا بۆ سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند:" درۆ بە دراوی گەندەڵی بەرێوەدەچێت و گەندەڵكاران لە ژینگەی بێ متمانەییدا گەشە دەكەن".

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان، تیایدا هاتووه‌: دوا نێوەڕۆی ئەمرۆ پێنجشەممە 28ی نیسانی 2022، ستافی سەنتەری میترۆ، بە ئامادەبوونی چەند رۆژنامەنووسێك كه‌ هەردوو رۆژنامەنووس سیروان غەریب و ئامانج خەلیل ئاماده‌بوون، پێشوازیكرد لە سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری كوردستان  و رۆژنامەنوس ئارام شوانی.

هه‌روه‌ك هاتووه‌: لەو دیدارەدا سۆران عومەر پیرۆزبایی هەڵبژاردنی ستافی نوێ و سەرۆكی ئەنجومەنی سەنتەری مترۆی كرد، كە دوێنێ بەرێوەچووە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە دیدارەكەدا باس رۆڵ و كاریگەری میدیا كرا بەسەر رووداوەكانەوە پەیوەندی میدیا و پەرلەمانتاران و سیاسەتمدارو خاوەن بریار و گرنگی گواستنەوەی بیروراو لێدوانەكانیان بۆ رای گشتی بە راستگۆیی.

ده‌شڵێت: "جەختمان كردەوە لەوەی ئەندامان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كاربكەن بۆ گەیاندنی هەموو زانیارییەكانی تایبەت بە پرۆسەی سیاسی و ئەدائی وەزیرو ئەو دوای پۆستەكانی تر كە بە بەشبەشكاری دراوە بە كورد ئینتیمای نەتەوەییان نەبێت پاساو بۆ شاردنەوەی گەندەڵییەكانیان".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "هاوڕابووین كە لەسەر ئەوەی كە پەلاماردانی ئازادی میدیا و بەرتەسكردنەی ئازادی رەخنەگرتن، بەكارهێنانی زەبرزەنگ بەرامبەر بەشداربووانی خۆپیشاندانی مەدنی ئاشتیخواز، كاریگەری زۆر نەرینی دەبێت لەسەر پشتیوانی سیاسی و ئابوری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق".

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سۆران عومەر، پشتیوانی خۆی بۆ كەمپینی دژە چەواشە، كە سەنتەری میترۆ بۆ (بەرزكردنی ئاستی هۆشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان)، رایگەیاندو وتی: "پارەی سیاسی پەیامی راستەقینەی میدیای بە ئامانج گرتووە، چونكە دەزانن چەندە درۆ زۆر بێت لە میدیای ئەلكترۆنی و تۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا ئەوەندە پاساو دەدرێتە دەسڵاتدار بۆ كۆنترۆڵكردنی ئازادی ئینتەرنێت بە یاسا".

وتیشی: "پشتیوانی كەمپینەكەتان دەكەم داواش دەكەم هەمووان پشتیوانی بكەن، چونكە پلانی چەند ساڵەی دەسڵاتداران وابووە كە درۆ و دەنگۆی زۆر بڵاوبكرێتە تا هاوڵاتیان متمانەیان بە راگەیاندنەكان نەمێنێت راست و درۆیان بۆ جیانەكرێنەوە".

جەختیكردەوە: "درۆ بە دراوی گەندەڵی بەرێوەدەچێت و گەندەڵكاران لە ژینگەی بێ متمانەییدا گەشە دەكەن".

لە یادی 124 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردییدا سەنتەری میترۆ پرۆژەیەكی هۆشیاری لە بارەی ساختە هەواڵ  و زانیاری نادروست راگەیاند ئامانجی لێی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گشتییە لە رێگەی خولی هۆشیاری كە كچان و كورانی خوێنكاری بەشی میدیای زانكۆكان یان تازە دەچووەكان  لە سەنتەری ئەو چالاكییانەدایە هەم بۆ راهێنانیان هەم بەشێك دەبن لەو پرۆژەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار