رێبه‌ر رۆسته‌م سه‌نته‌رى وزه نه‌بیندراوه‌کان داده‌مه‌زرێنێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێبه‌ر رۆسته‌م که پێشبینى بۆ رووداوه‌کانى داهاتوو ده‌کات سه‌نته‌رى کوردستان بۆ توێژینه‌وه له وزه نه‌بینراوه‌کان داده‌مه‌زرێنێت و ده‌ڵێت:"ئێمه‌ى کورد سه‌دان ساڵ له‌پێشتر درکمان به‌وه کردووه و هه‌رده‌م عه‌وداڵى زانینى لایه‌نه شاراوه‌کانى ئه‌م زانسته بووین".
رێبه‌ر رۆسته‌م رایگه‌یاند که زانسته‌که له پێش هه‌زاره‌ها ساڵه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه و تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ به‌زۆر قۆناغى جیاوازدا تێپه‌ڕیوه و هه‌رده‌م له‌گه‌شه سه‌ندندا بووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که"ئێمه‌ى کوردیش سه‌دان ساڵ له‌پێش درکمان به‌وه کردووه و هه‌رده‌م عه‌وداڵى زانینى لایه‌نه شاراوه‌کانى ئه‌م زانسته بووین و له‌م بواره‌دا ده‌یان زانا کاریان تێدا کردووه و په‌نجه‌مۆریان له‌م لایه‌نه‌دا دیاره".
هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که دواى هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵا توانرا مۆڵه‌تى فه‌رمیى له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ناوى (سه‌نته‌رى کوردستان بۆ توێژینه‌وه له وزه نه‌بینراوه‌کان و ئه‌سترۆلۆجی) وه‌ربگیرێ".
