گه‌ریلا سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان له زاب و ئافاشین شۆک ده‌کات
هه‌په‌گه: 18 سه‌رباز کوژران و ته‌رمى حه‌وت له‌به‌رده‌ستماندایه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاکى گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستاردا 18 سه‌ربازى سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان کوژراون و ته‌رمى حه‌وت له‌به‌رده‌ستیاندایه‌و و گورز له هه‌لیکۆپته‌رێکیش ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى چالاکیى گه‌ریلاکانیان دژى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر له ناوچه‌کانى زاپ و ئاڤاشین بڵاوکرده‌وه.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، ڕۆژى 6ى ئایار گه‌ریلاکان له ناوچه‌ى ئاڤاشین چالاکییه‌کى نیشانه‌شکێنیان دژى داگیرکه‌ران ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامدا داگیرکه‌رێک سزادرا.
هه‌روه‌ها ڕۆژانى 5، 6 و 7ى ئایار گه‌ریلاکان له ناوچه جیاجیاکانى زاپ چالاکییان دژى سوپاى تورک ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامداوه ١٧ داگیرکه‌ر سزادراون، جگه‌له‌وه‌ش گورز له هێلیکۆپته‌رێک دراوه و سه‌نگه‌رێکى چه‌کى ئه‌ى فۆر و دوو خێمه‌ى سه‌ربازییش له‌ناوبراون.
هاوکات، فه‌رمانده‌یه‌کى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل ڕایگه‌یاند:" گه‌ریلا تاکتیکى نوێ بۆ ئه‌نجامدانى چالاکیى دژ به سوپاى داگیرکه‌رى تورک به‌کارده‌هێنێت و له چالاکییه‌کدا له‌سه‌ر شاخى ڕووبار، گورزى به‌هێزیان له سوپاى تورکیا دا و چووینه سه‌ر ته‌رمى حه‌وت سه‌ربازى تورکیا".
له‌زاب و ئافاشین جه‌نگێکى قورسى تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ى سێ هه‌فته‌یه به‌رده‌وامى هه‌یه
ئامه‌د مه‌لازگرت، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل له‌سه‌ر ئامێرى بێته‌ل زانیاریى بۆ گه‌ریلاکان خسته‌ڕوو که به چالاکیى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و به تاکتیکى نوێ له‌و شوێنه‌ى که پێویست بکات به چالاکیى ته‌قینه‌وه، له‌و شوێنه‌ى پێویست بکات به تاکتیکى دزه‌کردن (چوونه ناو دووژمن)، ئه‌و شوێنه‌ى پێویست بێت به گورز لێدان و شوێنێکیش پێویست به چوونه سه‌ر دوژمن، به‌و چالاکییه کاریگه‌رانه‌ش به تایبه‌تى له هه‌رێمى کوڕه‌ژارۆ چالاکى کاریگه‌ر ئه‌نجامدراون.
