وه‌زیرى نه‌وت: بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵى عێراق وه‌ک خۆى جێبه‌جێ ده‌که‌ین

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند که بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵیى عێراق وکه خۆى جێبه‌جێ ده‌که‌ن و ده‌شڵێت، "ناکرێت دوو سیاسه‌تى نه‌وت له‌یه‌ک وڵات‌دا هه‌بێت‌و پرسى وزه به‌سیاسى بکرێت."
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌که‌یدا رایگه‌یاند:" به‌ڕێوه‌بردنى چالاکیه نه‌وتیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان نادروسته، چونکه به‌نرخێکى زۆر که‌متر له‌نرخى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نیشتمانى نه‌وت -سومۆ- ده‌فرۆشرێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که" داهاتى نه‌وت که ده‌چێته ناو بودجه‌ى هه‌رێمه‌وه، رێژه‌ى 50%ى نرخى فرۆشراوى نه‌وت تێپه‌ڕناکات".
هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که زیاتر له 75 رۆژ له‌گفتوگۆ‌و ده‌ستپێشخه‌رییو هه‌وڵ‌و نه‌رمى نواندنى به‌غداد له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان، نه‌گه‌یشته هیچ ئه‌نجامێک... وتیشى:"بڕیاره‌کاى دادگاى فیدڕاڵى عێراق وه‌کو خۆى جێبه‌جێ ده‌که‌ین... چونکه مه‌زاجى سیاسى ناتوانێت ببێته رێنیشانده‌ر له‌پیشه‌سازى نه‌وتدا."
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که زیاتر له‌جارێک هه‌رێمیان دڵنیاکردوه‌ته‌وه له‌وه‌ى به‌غداد نایه‌وێت کۆنترۆڵى چالاکیى نه‌وت له‌هه‌رێمى کوردستان بکات، به‌ڵام حکومه‌ت ده‌یه‌وێت چالاکى نه‌وتیى رێکبخاته‌وه‌و بیکات به‌چالاکییه‌کى راسته‌قینه‌ى بازرگانى رون‌و شه‌فاف.
لێدوانه‌که‌ی وه‌زیرى نه‌وتی عێراق دوای بڕیاره‌که‌ى دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دێت که له‌ڕۆژی 2022/2/15 ده‌رچوو، تێیدا یاساى نه‌وت‌و غازى هه‌رێمى کوردستان ژماره 22ى ساڵى 2007 به‌ناده‌ستورى وه‌سفکردو هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه.
هاوکات به‌پێى نوسراوێک که رۆژى 24ى ئازارى 2022، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاڕاسته‌ى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستانى کردووه، داوا کراوه له‌به‌ر رۆشنایى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵی‌دا، کۆمپانیایه‌ک دروستبکرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى دۆسیه‌ى نه‌وت‌و غازى ھه‌رێمى کوردستان، کۆمپانیاکه سه‌ربه‌حکومه‌تى ناوه‌ند ده‌بێت‌و ناوى لێنراوه (KROC)و باره‌گا سه‌ره‌کییه‌که‌ى له‌ھه‌ولێر ده‌بێت.
