هه‌رێم بڕیارى دادگاى فیدراڵى جێبه‌جێ بکات قازانج ده‌کات؟
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: مانگانه 900 تا ملیارێک دۆلار ده‌گاته هه‌رێم

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆکى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کانى په‌رله‌مان ده‌ڵێت، به جێبه‌جێکردنى دادگاى فیدراڵى مانگانه 900 تا ملیارێک دۆلار ده‌گاته هه‌رێم و نرخى یه‌ک لیتر به‌نزین ده‌بێته 450 دینار.
ده‌قى قسه‌کانى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح:
عێراق به‌هێز ده‌ستبه‌سه‌ر حه‌قلى نه‌وتدا ناگرێت.. ده‌ڵێ: ئیداره‌ى هاوبه‌شه‌و پێداچونه‌وه‌یه به گرێبه‌سته‌کان. فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه..
عێراق چى ده‌دات؟
پاره‌ى کۆمپانیاکانى به‌رهه‌مهێنان و کرێى بۆرى ده‌دات پاش پێداچونه‌وه.. به‌م نرخه‌ى ئێستاى نه‌وت؛ پشکى هه‌رێم مانگانه له‌نێوان (٩٠٠ ملیۆن بۆ یه‌ک ملیار دۆلاره)، موچه (٦٠٠ ملیۆن دۆلاره)
واته: جگه له موچه نزیکه‌ى (٣٠٠ ملیۆن دۆلار) ى تر له‌به‌رده‌سته بۆ خزمه‌تگوزارى ..
له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاتى ناوخۆش..
هه‌رێم ده‌بێت به‌به‌شێک له سیاسه‌تى سوته‌مه‌نى عێراق، به‌نزین به ٤٥٠ دینار‌و نه‌وتى ماڵان دابینبکرێت..
حکومه‌تى هه‌رێم چى له‌ده‌ست ده‌دات؟
..
حکومه‌تى هه‌رێم ناتوانى راسته‌وخۆ نه‌وت بفرۆشێت و له ئاینده‌ش بۆ غاز..
ناشتوانى ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان بکات..
ئه‌م خواسته‌ى عێراقیش زیاتر بۆ غازى ئاینده‌یه..
بۆچونى من ئه‌وه‌یه، ڕێککه‌وتنێکى گشتگیربکرێت و یاساى نه‌وت و غاز ده‌ربچێت و پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق جێگیربکرێت..
ناکۆکى له خزمه‌ت خه‌ڵکى کوردستان نیه…
