له سلێمانى به‌شێک له فه‌رمانگه‌کان بایکۆتیان راگه‌یاند

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تا ئێستا دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى ئازارى ئه‌مساڵ له پارێزگاى سلێمانى کۆتایى نه‌هاتوه به‌شێک له فه‌رمانگه‌کان بایکۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند.
هه‌ریه‌که له فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و فه‌رمانبه‌رانبه‌ران و مامۆستایانى زانکۆى سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و کاره‌با، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باج و به‌شێک له خانه‌نشینان موچه‌ى مانگى ئازاریان پێنه‌دراوه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى زانکۆى سلێمانى بایکۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند و رێگاى سلێمانی- تاسڵوجه‌یان داخست، هه‌روه‌ها به‌شێک له فه‌رمانبه‌رانى شاره‌وانى بایکۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند و داوایان کرد هه‌رچى زوه موچه‌کانیان پێبدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له شاره‌وانى سلێمانى به هاوڵاتى راگه‌یاند که ئه‌مڕۆ له شاره‌وانى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران ئاساییه و کاروبارى هاوڵاتیان به‌ڕێ ده‌کرێت، به‌ڵام به‌شێک له فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و ته‌نها ئه‌وانه بایکۆتیان کردووه.
