هێزه‌که‌ى حه‌یده‌ر شه‌شۆ و یه‌به‌شه له‌م ناوچه‌یه‌ى شه‌نگال کشانه‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
عه‌مار عه‌زیز
له‌پێناو دروستنه‌بوونى ئاڵۆزى، هێزى پاراستنى ئێزدیخان سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هێزێکى یه‌به‌شه له‌ناوچه‌ى دوو گرێ کشانه‌وه‌ى خۆیان ڕاگه‌یاند.
خه‌ڵکى کۆمه‌ڵگاى دووگرێ له 6ى ئایار له دژى بوونى هێزى چه‌کدار له مه‌فره‌قى دووگرێ گردبوونه‌وه‌و داوایان کرد هه‌موو گروپه چه‌کداره‌کان کرد له‌ناوچه‌که‌یاندا نه‌مێنن.
حه‌یده‌ر شه‌شو، به‌رپرسى پاراستنى ئێزدیخان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"هێزه‌که‌ى خۆمان له دووگرێ کشاندوته‌وه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داواکارى خه‌ڵک، هێزه‌که‌مان گه‌ڕاوه‌ته‌وه باره‌گاى سه‌ره‌کى له‌شکرى هێزى پاراستنى ئێزدیخان"
هه‌روه‌ها خودێدا ئه‌لیاس، لێپرسراوى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات له ناحیه‌ى سنون له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئێمه هه‌موو کاتێک له‌گه‌ڵ ڕاو و بۆچوونى خه‌ڵکى خۆمانین، داوایان له ئێمه کرد هێزه‌که‌ى خۆمان بکشێنن به‌بێ دوو دڵى هێزه‌کانى یه‌به‌شه و ئاسایشى ئێزدیخان له کۆمه‌ڵگاى دووگرێ کشانه‌وه".
ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که کشانه‌وه‌ى هێزه‌که‌یان ته‌نیا له‌سه‌ر داواکارى خه‌ڵک بووه‌و به پێچه‌وانه‌وه له ژێر فشارى هیچ لایه‌نێکى تردا نه‌بووه.
هه‌فته‌ى رابردوو به‌هۆى هاتنى سوپاى عێراقه‌وه گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان یه‌به‌شه‌و سوقاى عێراق دروست بوو و هاوڵاتیانى شه‌نگال داوایان کرد که سوپاى عێراق بکشێته‌وه له‌ناوچه‌که‌یان و پێویستیان پێى نییه‌و دواتر بۆ روونه‌دانى ئاڵۆزى دیکه هێزێکى حه‌یده‌ر شه‌شۆو یه‌به‌شه‌ش له‌و ناوچه‌یه کشانه‌وه
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، که به‌هێزى پاراستنى ئێزیدخان ناسراون لیوایه‌کیان هه‌یه‌و ژماره‌یان دوو هه‌زارو 500 پێشمه‌رگه ده‌بێت، هه‌روه‌ها هێزى پاراستنى شه‌نگال(یه‌به‌شه) نزیکه‌ى 12 هه‌زار شه‌ڕڤانیان هه‌یه له‌ته‌واوى شه‌نگالدا و له‌ناوچه‌ى دوو گرێ نزیکه‌ى 150 شه‌رڤانیان هه‌بووه‌و ئه‌وانه کشاونه‌ته‌وه.
