میدیای یەكێتی: هەفتەی داهاتوو ئەوانەی مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە، پێيان دەدرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
میدیای یەكێتی ئاماژەی بڵاویكردەوە بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتو تەواوی ئەو فەرمانگانە موچەكانیان وەربگرن و ئەمڕۆ پێنجشەمەش زۆرینەی ئیەوانە مووچەیان پێدراوە.

میدیای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە سەرچاوەیەكی حكومەتی هەرێمەوە بڵاویكردەوە، "ئەمڕۆ موچەی زۆرینەی ئەو فەرمانگانە دراوە كە موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتوە."

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردوە كە هەفتەی داهاتوو تەواوی ئەو فەرمانگانە مووچە وەردەگرن كە موچەی مانگی سێ یان وەرنەگرتووە.

ماوەی چەندین مانگە دابەشكردنی موچە بەهۆی كێشەی كۆكردنەوەی داهات لە سنوری پارێزگای سلێمانی روبەڕوی گرفت دەبێتەوە، بەرپرسانی وەزارەتی داراییش باس لەوە دەكەن پێویستە بەشێكی "تەمویلی موچە لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی خەرج بكرێت و ئەو داهاتەش ناگەڕێتەوە بۆ بانكەكان."
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار