هاوڵاتى ناوى پۆسته نوێیه‌کانى گۆران له‌کابینه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى ئاشکرا ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له حکومه‌ت ناکشێته‌وه‌و له‌م رۆژانه‌دا چه‌ند پۆستێکى نوێ وه‌رده‌گرێت و هاوڵاتى ناوه‌کانیان بڵاوده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵیشیدا 130 نانبراوییان ده‌گه‌رێندرێنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان.
به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى که له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى که‌وتووه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، که رێکخه‌رى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى گۆرانه و تا ئێستاش له گرده‌که رۆڵى رێکخه‌ر ده‌بینێت ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه تا هه‌ڵبژاردن له حکومه‌تدا ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنى داوه به‌م زوانه 130 نانبراوى گۆڕان بگه‌رێنێته‌وه سه‌ر کاره‌کانیان، له‌گه‌ڵ پله به‌رزکردنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى که به‌هۆى بوون به گۆرانه‌وه تا ئێستا پله‌کانیان به‌رز نه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌و پۆسته نوێیانه‌ى ده‌درێن به بزوتنه‌وه‌ى گۆران بریتین له:
هادى ئه‌کره‌م، راوێژکار له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى.
به‌هۆرۆز عه‌لى، راوێژکار له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
پێشره‌و بابه شێخ، راوێژکار له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان.
ئه‌رکان ره‌ئوف، راوێژکار له په‌رله‌مانى کوردستان
ره‌زا جه‌بار، به‌رێوه‌به‌رى گشتى بۆ به‌دواداچون وته‌فتیش له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى.
هه‌ڵۆ سه‌لاح چاوشین، به‌رێوه‌به‌رى گشتى له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر.
دکتۆر هه‌ڵه‌ت سه‌رۆکى زانکۆى چه‌رموو، پشکى گۆران له حکومه‌تى خۆجێى پارێزگاى سلێمانى.
