200 ملیاره‌که‌ى به‌غدا گه‌یشته هه‌رێم
عه‌لى عه‌للاوى وه‌زیرى دارایى عێراق: ناردنى 200 ملیاره‌که بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌غدا 200 ملیار دینارى مانگه‌ى بۆ هه‌رێم ره‌وانه کرد بۆ پشتیوانى و دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته لقى بانکى ناوه‌ندى له هه‌ولێر.
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له 12ى ئایارى 2022 نووسراوى بۆ ناردنى ئه‌و 200 ملیار دیناره بۆ هه‌رێمى کوردستان کردووه و ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ى ئایار گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر.
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ له‌زارى عالیه نوسه‌یف، په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندبوو که بۆ له‌مه‌ودوا به‌غدا 200 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێمى کوردستان نانێرێت به‌بیانوى ئه‌وه‌ى بریاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵى جێبه‌جێ نه‌کردووه.
له‌مانگى رابردوودا، عه‌لى عه‌للاوی، وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاندبوو که ناردنى 200 ملیار دیناره‌که له به‌غداوه بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنى دوولایه‌نه که له‌نێوان حکومه‌تى فیدراڵى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا.
