گەریلا لەمانگێگدا 427 سەربازی سوپاكەی ئەردۆغانی لەناوبردووە

هەپەگە ئاماری شەڕ و پێكدادانی مانگێكی لە دژی سوپای توركیا بڵاودەكاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری شەرو پێكدادانی مانگێكی دژی سوپاكەی ئەردۆغان ئاشكرا دەكات كە 427 سەربازی تورك كوژراون و 88 دیكە برینداربوون و گەریلاش 343 چالاكی ئەنجامداوە.

هەروەها لەو راگەیاندنەدا كە ئەمڕۆ 15ی ئایاری 2022 راگەیەندراوە تێیدا ئەوە خراوەتەروو كە سوپاكەی ئەردۆغان 164 جار بە بۆمبی كیمیایی لە سەنگەرەكانی هێزەكانیان داوە.

دەقی راگەیەندراوی هەپەگە:

* چوار چالاكیی دەستبەسەرداگرتن

* چور چالاكیی چوونە ناو دوژمن

* ٢٠ چالاكیی ڕێكخراو و هاوكات

* ٣٧ چالاكیی تەقاندنەوە

* ٦٢ چالاكیی نیشانەشكێن

* ٦٨ چالاكیی بە چەكی قورس

* ١٤٧ شەڕ و چالاكیی گورزلێدان

* بەگشتیی گەریلاكان ٣٤٣ چالاكییان ئەنجامداوە


* ئەنجامی چالاكیی هێزەكانی گەریلا

* ٤٢٧ داگیركەر كوژراون

* ٨٨ داگیركەر برینداربوون


* ئەو هێرشانەی لەلایەن سوپای توركەوە ئەنجامدراون؛

* ئەوەندەی هێزەكانمان پشتڕاستیان كردووەتەوە، ٨١٧ بۆردوومانی ئاسمانیی لە ناوچەكانی بەرخۆدان و هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدراون.

* ٧١٩ جار بە هێلیكۆپتەری شەڕ و هەزار و ٢٧٤ جاریش بە تۆپ بۆردوومان و تۆپباران ئەنجامدراون.

* ١٦٤ جار بە بۆمبی كیمیایی لە سەنگەرەكانی هێزەكانمان دراوە.

* ئەو ئامێر و كەرەستانەی لەلایەن هێزەكانمانەوە تەقێندراونەتەوە؛

* هێلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی

* تانكێك

* ١٤ سەنگەر

* حەوت فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان

* پێنج سیستمی كامێرای چاودێریی و دوو كامێرای وێنە و دیاریكردنی جوڵە

* دوو ئامێری دەنگهەڵگر

* بی كەی سییەك

* تۆپهاوێژێك

* دوو خێمەی سەربازیی

* چەكێكی A4

* ئەو ئامێر و كەرەستانەی لەلایەن هێزەكانمانەوە گورزیان لێدراوە؛

* ٢٢ هێلیكۆپتەر

* سێ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان

* ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی

دەوڵەتی تورك یەكێك لە هێرشە مێژووییەكانی ئەنجام دەدات. دەوڵەتی توركی داگیركەر چەندین جار لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پەدەكەوە هێرشی ئەنجامداوە و بارەگاكانی لە باشووری كوردستان بەشێوەیەكی چالاك بەكارهێناوە لەو هێرشانەدا و لەو ناوچانەوە هێزی ناردە ناوچەكانی شەڕ.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار