ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێم گه‌نده‌ڵى مووچه‌ى پله باڵاکان بڵاوده‌کاته‌وه
" زۆربه‌ى هێزه‌کانى زێڕه‌ڤانى فه‌رمانى دامه‌زراندن له دۆسیه‌کانیاندا نییه".

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، به‌دواداچونیان بۆ دۆسیه‌ى خانه‌نشینى پله باڵاکان، فه‌رمانبه‌ران و هێزه سه‌ربازییه‌کان کردوه و بۆیان ده‌رکه‌وتوه 35 که‌س به "نایاسایی" و به پله‌ى وه‌زیر مووچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سێیه‌م راپۆرتى خۆى له‌باره‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى کوردستان کرد، له راپۆرته‌که‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که ژماره‌یه‌ک له‌پله باڵاکان له‌وانه‌ش وه‌زیر تا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناویان هه‌یه که به "نایاسایی" خانه‌نشینکراون، هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانى رێکخراوه‌کان و دۆسیه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان کێشه‌ى زۆریان تێدایه.
هه‌روه‌ها دۆسیه‌ى فه‌رمانبه‌رانى رێکخراوه‌کان "که‌موکوڕى زۆر"ى تێدایه پێویسته رێنمایى بۆ ده‌ربکرێت و چاره‌سه‌رى گونجاویان بۆ بکرێت.
هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که "دۆسیه‌ى دامه‌زراندنى زێرڤانییه‌کان کێشه‌ى تێدایه به‌جۆرێک زۆربه‌ى هێزه‌کانى زێڕه‌ڤانى فه‌رمانى دامه‌زراندن له دۆسیه‌کانیان نییه".
"له ساڵى 2013ه‌وه پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران راگیراوه، پێویست بوو له یاساکه‌دا ئه‌وه چاره‌سه‌رکرابا، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک که پله زیاده‌کانى لێوه‌رده‌گیرێته‌وه، ئه‌گه‌ر شایه‌نى پێدانى پله بوو، پێویست بوو پێى بدرێته‌وه، نه‌ک ته‌نیا لێى وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى روحى یاساکه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دادپه‌روه‌ری".
په‌یوه‌ست به موچه‌ى خانه‌نشینى پله باڵاکانیش باسى له‌وه‌کردوه، "لیژنه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تى دارایی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى خانه‌نشین ، داواکارى گشتى ، نوێنه‌رى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه (که کار له‌سه‌ر پله باڵاکان و تایبه‌ته‌کان کار ده‌که‌ن) به‌پێى ئه‌م بڕگانه‌ى خواره‌وه) :ـ
أ ـ ئه‌وانه‌ى به فعلى پۆستیان هه‌بوه و یاسایى بوه موچه‌کانیان هه‌موار ده‌کرێته‌وه.
ب ـ ئه‌وانه‌ى به یاسایى خانه‌نشین کراون و هیچ خزمه‌ت و به‌رایییان نییه، موچه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.
ج ـ خانه‌نشین هه‌یه به پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشین کراوه، به‌ڵام وه‌زیر نه‌بوه، به‌ڵکو پێشمه‌رگه بوه ئه‌م جۆره‌یان ده‌درێته ئه‌نوومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وێکیان بۆ ده‌رکه‌ن.
له راپۆرته‌که ئاماژه به دۆسیه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه کراوه و تێیدا هاتوه 2000 دۆسیه‌ى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ى خانه‌نشینى گشتى کراون و هیچ کێشه‌یه‌کیان تێدا نه‌بوه.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، "دۆسیه‌ى دامه‌زراندنى زێرڤانییه‌کان کێشه‌ى تێدایه به‌جۆرێک زۆربه‌ى هێزه‌کانى زێڕه‌ڤانى فه‌رمانى دامه‌زراندن له دۆسیه‌کانیان نییه، گرفتى ئه‌وان له‌کاتى ده‌رچونى ره‌شنوسى یاساى چاکسازى راو بۆچونیان وه‌رنه‌گیراوه. هه‌روه‌ها دۆسیه‌ى خانه‌نشینان له نێوان وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ناوخۆدا یه‌کلایى نه‌کراوه‌ته‌وه. "
به‌پێى راپۆرته‌که داتاى پله باڵاکان به‌م شێوه‌یه‌یه:
* پله‌ى وه‌زیر (182) خانه‌نشین
* 141 که‌س به فعلى به پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشین بون.
* (35) که به رێزلێنان بونه‌ته وه‌زیر و خانه‌نشینکراون.
* (6) پله‌یان بریکارى وه‌زیر بون به رێزلێنان بونه‌ته وه‌زیر و خانه‌نشینکراون.
* (174) به پله‌ى بریکارى وه‌زیر خانه‌نشین کراون
* (139) که‌س به فیعلى به پله‌ى بریکار خانه‌نشین بون.
* (19) پله‌یان به رێزلێنان به‌و پله‌یه خانه‌نشینکراون.
* (10) پله‌یان راوێژکار بون به بریکارى وه‌زیر خانه‌نشینکراون.
* (6) پله‌یان ناونیشانیان رون نییه له‌به‌رئه‌وه‌ى نوێنه‌رى حکومه‌تن له ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
* 343 که‌س به پله‌ى راوێژکار خانه‌نشینکراون
* (297) پله‌یان به فیعلى به راوێژکار خانه‌نشین بون.
* (41) پله‌یان به رێزلێنان به‌و پله‌یه خانه‌نشینکراون.
* (5) پله‌یان ڕاوێژکار نه‌بون، به‌ڵام به‌و پله‌یه خانه‌نشین کراون.
* (770) که‌س به پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خانه‌نشینکراون
* (269) پله‌یان به فعلى به به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خانه‌نشین بون.
* (354) پله‌یان به رێزلێنان به‌و پله‌یه خانه‌نشینکراون.
* (47) پله‌یان به فیعلى به‌ڕێوبه‌رى گشتى بون، به‌ڵام مه‌رجى خانه‌نشینبونیان تێدا نه‌بوه.
