كەشناسی هەرێم: خۆڵبارین لەكاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری كەم دەبێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ  ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بونی خۆڵبارین، هاوكات بەو هۆیەوە گەشتەكانی فرۆكەخانەی سلێمانی راگیران.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگاكانی هەرێم، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بونی تۆز و خۆڵێكی سوك لەكاتەكانی ئێوارە كاریگەری كەم دەبێتەوە.
هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.

هاوكات، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ماوەی كاتژمێرێكە بەچڕی روی لە ناوچەكە كردوەە و لە ئەنجامدا بووەتەهۆی كەمبونەوەی ماوەی بینین، بۆیە لە ئێستادا گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگیراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار