پەرلەمانی كوردستان جوڵەی تێكەوت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پاش 70 ڕۆژ پەرلەمانی كوردستان جۆڵەی تێدەكەوێتەوەو بڕیارە سبەینێ سێشەممە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆبونەوەیەك ئەنجامبدات و دواتر كاتی كۆبونەوەكانیان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان گفتوگۆ بكەن وكاری پەرلەمان دەستپێبكاتەوە.
ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، سبەینێ سێشەممە 16ی ئایار دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبنەوەو باسی یاسای هەڵبژاردنو كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش دەكرێت.
بەهۆی جیاوازی لەبوونی لایەنەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردنو شێوازی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم پەرلەمانی كوردستان كارەكانی ڕاگرتوەو ئەگەرچی فراكسیۆنی پارتی پێشتر هەڕەشەی ئەوەیكرد ئەم بابەتە بەزۆرینە چارەسەردەكەن، بەڵام لەدواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی بەئامادەبونی بارزانی بڕیاردرا كارەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكاتەوە.
