مووچه‌ى 11 هه‌زار که‌س له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌بردرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى شه‌هیدان مووچه و مینحه‌ى 11 هه‌زار که‌س له‌وانه‌ى به‌ده‌ر له یاسا سوودمه‌ند بوون ده‌بردرێت و نزیکه‌ى ملیارێک دینار گه‌راوه‌ته‌وه بۆ کابینه‌ى نۆیه‌م.
عادل حه‌مه ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى ڕاگه‌یاند:" دوابه‌دواى ده‌رچوونى یاساى ژماره دووى تایبه‌ت به چاکسازی، مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و خانه‌نشینى که ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌ھیدان و ئه‌نفالکراوان کراوه، وه‌زیرى شه‌ھیدان ژماره‌یه‌ک لیژنه‌ى له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان پێک ھێنا، وه‌زیرى شه‌هیدان خۆى سه‌رۆکى لیژنه‌ى باڵاى چاکسازییه و ژماره‌یه‌ک لیژنه‌ى لاوه‌کیش له پارێزگاکان پێک ھاتوون".
ناوبراو ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که له ھه‌نگاوى یه‌که‌مدا مووچه و مینحه‌ى 11 ھه‌زار که‌س له‌وانه‌ى به نایاسایى سوودمه‌ند بوون، بڕاوه و به‌وه‌یش نزیکه‌ى 986 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ى حکوومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ڕۆژانه له‌سه‌ر ئاستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى پارێزگاکان مووچه‌ى ئه‌وانه‌ى به نایاسایى مووچه و مینحه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، ده‌بردرێت و ئه‌وه‌یش له چوارچێوه‌ى بڕگه و حوکمه‌کانى یاساى چاکسازیدا.
" پرۆسه‌ى چاکسازى له شه‌ھیدان و ئه‌نفال و زیندانیانى سیاسى و تاقانه‌کانى ئه‌نفال به‌ڕێوه ده‌چێت و دۆسیه‌ى تاقانه‌کانى جینۆساید یه‌کلایى کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چاکسازى له دۆسیه‌ى زیندانیانى سیاسى به‌رده‌وامه و ڕۆژانه له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ت به ھه‌رسێ جۆرى شه‌ھیدى ھاووڵاتى و سه‌نگه‌ر و جینۆساید لیژنه‌کان به‌رده‌وامن له کاره‌کانیاندا و تا ئێستا به‌رده‌وام کار له‌سه‌ر دۆسیه‌کانیان ده‌که‌ن"، عادل مه‌لا ساڵح وا ده‌ڵێت.
