ژماره‌یه‌ک ده‌زگاى راگه‌یاندن کونسوڵخانه‌کان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژماره‌یه‌ک ده‌زگاى ڕاگه‌یاندن ڕێککه‌وتن دژى پێشێلکارییه‌کان کونسوڵخانه‌کان و یوئێن ئاگادار بکه‌نه‌وه.
ئه‌مرۆِ دووشه‌ممه 16ى ئایارى 2022، ژماره‌یه‌ک سه‌رنوسه‌رو میدیاکار‌و به‌رپرسى سه‌نته‌رو ده‌زگا میدیایه‌کان له سلێمانى گفتوگۆگى کراوه‌یان سه‌باره‌ت به (ئاڵنگاریه‌کانى به‌رده‌م میدیاکان) ئه‌نجامدا و له گفتوگۆکه‌دا باس له دۆخى ئێستاى میدیا‌و هه‌لومه‌رجى کارکردنى میدیاکانکرا، به‌تایبه‌ت پرسى هێرشه ئه‌لکترۆنیه‌کان بۆسه‌ر په‌یج و سۆسیال میدیا دیجیتاڵیه‌کان.
هه‌روه‌ها، هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنى فشاره ئه‌لکترۆنیه‌کان به شێوه‌ى گروپى و راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ى کۆمپانیاى فه‌یسبووک و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه، ئاگادارکردنه‌وه‌ى کونسوڵ، نێرده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، له‌باره‌ى ره‌وشى میدیا و فشاره‌کانى سه‌ر دامه‌زراوه میدیاییه‌کان.
1. ده‌زگاى ستاندارد – هه‌ولێر
2. بوار نیوز – هه‌ولێر
3. رادیۆى ده‌نگ – گه‌رمیان
4. شارپرێس
5. دیبلۆماتیک
6. هاوڵاتی
7. په‌ره‌گراف
8. دره‌و
9. رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ
10. سه‌رۆکى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسان
11.که‌مال چۆمانى
12.فه‌رمان ره‌شاد
13. دڵشاد ئه‌نوه‌ر
14- کارۆخ ره‌سوڵ شاره‌زاى ته‌کنیکى سۆسیال میدیا
