خۆڵبارین 130 كەسی گەیاندە نەخۆشخانە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایدەكات، لە24 كاتژمێردا لەسلێمانی 130 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەهۆی كاریگەری ئەو خۆڵبارینەی لەدوێنێ بەیانیەوە ڕووی لەپارێزگای سلێمانی كردوە 130 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتنی هەردوو نەخۆشخانەی (شارو د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی تایبەت بەمنداڵان)یان كردوە.

هاوكات ئەوە روونكراوەتەوە ئەوكەسانەی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە بەهۆی هەستیاری بەخۆڵبارینەوە بووەو بەشێكی زۆریان چارەسەری پێویستی پزیشكیان بۆكراوەو ڕەوانەی ماڵەكانیان كراونەتەوە.

بەپێی داتاى کەشناسی لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە تا سەرەتای مانگی ئایار 23 حاڵەتی خۆڵبارین تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە سەرتاسەری ساڵی  2019دا تەنها دوو حاڵەتی خۆڵبارین هەبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار