یەكپۆشی پێشمەرگە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، بەسەرپەرشتی بۆردی چاكسازی و هاوپەیمانان، كۆبونەوەی (گروپی راوێژكاری سەربازی فرەنەتەوەییMNAG) و بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی بەڕێوەچو، لە كۆبونەوەكەدا سەرجەم پرۆژەكانی پرۆسەی چاكسازی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، بەتایبەت هەرسێ پرۆژەكانی (پزیشكی، لۆجستی، یەكپۆشی)، هەڵوەستەیان لەسەر كرا.

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، لەكۆبونەوەكەدا بڕیار دراوە پرۆژەی یەكپۆشی بە خێرایی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی بەرگری تاوتوێ بكرێت و بڕیاری جێبەجێكردنی بۆ دەربكرێت، كە ماوەیەك بوو بە هۆكاری دارایی وەستابوو.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار