هەپەگە لە زاب و ئافاشین زیانی گەورە لە سوپاكەی ئەردۆغان دەدات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند:" زنجیرە چالاكییەكیان بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی ئایار ئەنجامدا و 24 داگیركەر سزادراون و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیش تێكشكێندراوە.

ئەمڕۆ 17ی ئایاری 2022، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ئەنجامی چەند چالاكیەكی گەریلاكانی ئاشكرا كرد و دەڵیت:" تیمەكانی گەریلامان لە دژی سوپای داگیركەری تورك چالاكی بەهێز دەكەن بە سەركەوتنێكی گەورەوە جێبەجێ دەكرێت".

هەروەها ئەوەخراوەتەروو كە بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی ئایار لە چالاكی هێزەكانیاندا 24 سەربازی سوپاكەی ئەردۆغان سزادران و سیانی دیكەش بریندارن، ژمارەیەك چەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و سیستەمێكی كامێرا تێكشكێنراون.

هەپەگە لە بارەی چالاكیەكانی گەریلا لە ئاڤاشین ئاشكرای كردووە لە رۆژی ١٦ ئایاردا لە چەند چالاكیەكی جیاوازدا زیانی زۆر بەر هێزەكانی داگیركەر كەوت و داگیركەرێكیش سزادرا، ئەنجامی چالاكیەكیش ژمارەی سزادراوانی داگیركەر دیاری نەكراوە.

لە بارەی چالاكیەكانی هەرێمی زاپ ڕوونیكردووتەوە 21 داگیركەر سزادراون و سێ داگیركەریش بریندار بوون و 10 كیلۆ تی ئێن تیش دەستی بەسەرداگیراوە و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو تێكشكێندراوە.

هاوكات، ئاماژەی بەوەشكردووە كە هێزەكانیان لە 10ی ئەم مانگەدا بنكەی سوپای توركی داگیركەریان لە سیری كردووەتە ئامانج و تیادا چوار ٤ داگیركەر سزادراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار