یەكێتی و پارتی شەڕی راگەیاندن رادەگرن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی هەڵمەتی راگەیاندن دژی پارتی رادەگیرێت و پارتیش پێشتر لەرێگەی دەزگای رۆشنبیریو راگەیاندنەوە گشتاندنی كردووە تا هێرشی میدیایی بۆ سەر یەكێتی رابگرن
لە ئاستەنگە سیاسیەكاندا یەكێتی و پارتی دەست بە هەڵمەتی راگەیاندن دژی یەكتری دەكەن، هەڵمەتی ئەمجارەش كە نزیكەی دوو مانگ بەردەوام بووەو ئەمڕۆ رادەگیرێت.
پارتی لە رێگای دەزگا رۆشنبیری و راگەیاندنەوە هەڵمەتەكەی راوەستان، بافڵ تاڵەبانیش بڕیاری بۆ میدیاكانیان دەركرد كە هەڵمەتی هەڵبژاردن رابگرن و ئەمڕۆ یەكەم رۆژی ئەو راگرتنە دەستی پێكرد.
پارتی و یەكێتی ئامادەكاری دەكەن بۆ سازدانی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی هەردوولا لە هەفتەی داهاتوودا ئەوەش لەپێناو چارەسەری كێشەكانیاندا.

بابهتی پهیوهندیدار