هاوسه‌رى شاخه‌وانه‌که بۆ هاوڵاتى: كاك مه‌سعود بارزانى ئاڵایه‌کى پێداوه تا له‌چیاى ئێڤێرێست هه‌ڵیبدات
شاخه‌وانه کورده‌که چاره‌سه‌رى بینایى بۆ ده‌کرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
عه‌مار عه‌زیز
ره‌نج عومه‌ر، ئه‌و شاخه‌وانه‌ى پێش دوو مانگ بڕیاریدا بچێته سه‌ر چیاى ئێڤێرێست و له‌وێ ئاڵاى کوردستان هه‌ڵبکات، پاش گه‌یشتنى به‌هۆى به‌فرو سه‌رماوه بینایى چاوێکى خۆى له‌ده‌ستداوه‌و هاوسه‌ره‌که‌ى بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت چاره‌سه‌رى بینایى بۆ ده‌کرێت.
شاخى ئێڤێرێست، ده‌که‌وێته سنورى وڵاتى نیپاڵ له‌زنجیره چیاکانى هیمالایه‌و به‌رزترین شاخه له‌هه‌موو جیهان که به‌رزیه‌که‌ى ده‌گاته هه‌شت هه‌زارو 848 هه‌زار مه‌تر، پله‌ى گه‌رما له‌سه‌ر ئه‌و شاخه ده‌گاته 36 پله له‌ژێر سفر له‌وه‌رزى زستاندا و 19 پله له‌ژێر سفر له‌وه‌رزى هاویندا.
رێژین ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رى ره‌نج عومه‌ر، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" دۆخى ته‌ندروستى ره‌نج له چیاى ئێڤێرێست به‌ته‌واوى خراپ بووه‌و به‌هه‌لیکۆپته‌رێکى تایبه‌ت له‌سه‌ر چیا هێنراوه‌ته خوارێ و ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌کى شارى کاتماندۆ ، پایته‌ختى وڵاتى نیپاڵ له‌ژێر چاودێرى پزیشکدایه، به‌داخه‌وه به‌هۆى به‌فر و سه‌رماوه بیانى چاوى راستى له‌ده‌ستداوه‌و چاوه‌که‌ى دیکه‌شى تاریک بووه".
"زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى چیایه‌که ده‌که‌ن تووشى ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن، به‌ڵام چاره‌سه‌ر ده‌بن، چونکه نه‌خۆشیه‌کى کاتییه ، ته‌نها له‌مساڵدا 3 بۆ 4 که‌س له هاوڕێکانى ره‌نج عومه‌ر گیانى خۆیان له‌ده‌ستداوه"، هاوسه‌رى ره‌نج واى وت.
چوون به‌ره‌و چیاى ئێڤێرێست به دوو قۆناغه، له‌مانگه‌کانى 9 و 10، 11، ساڵى 2021، 100 که‌س ناوى خۆیان نووسى بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ر لوتکه‌ى ئێڤێرێست و راهێنان به‌و 100 که‌سه کرا، 50 که‌سیان هه‌ڵَبژارد، له‌م ژماره‌یه ره‌نج عومه‌ر حه‌وته‌م که‌س بووه‌و له‌قۆناغى یه‌که‌م پێنج ده‌فته‌ر دۆلارى خه‌رج کردووه وه‌ک هاوسه‌ره‌که‌ى ده‌ڵێت و له‌قوناغى دووه‌میشدا که له‌مانگى ئاداره‌وه به‌ڕێکه‌وتووه نزیکه‌ى 12 ده‌فته‌ر دۆلارى خه‌رج کردووه‌و بڕیاره له‌سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یران بگه‌ڕێته‌وه بۆ شارى دهۆک.
رێژین ئه‌حمه‌د وتیشى:"ره‌نج دیدارى هه‌بووه له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعود بارزانى و ئاڵایه‌کى کوردستانى پێداوه‌و ره‌نج به‌ڵێنى به‌کاک مه‌سعود دا ئاڵاى کوردستان بگه‌یه‌نێته سه‌ر چیاکه".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ته‌نها بۆ قوناغى یه‌که‌م هاوکارى دارایى ره‌نجى کردووه، به‌ڵام بۆ قوناغى دووه‌م هێشتا هیچ که‌سێک هاوکارى نه‌کردووه.
