پلاسخارت: هەرێم قسەكانی ساڵێك پێش ئێستای منیان بەهەند وەرنەگرتووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق پەیامێك ئاراستەی پارتی‌و یەكێتی دەكات‌و ڕایگەیاند:"هەرێمی كوردستان قسەكانی ساڵێك پێش ئێستای منیان بەهەند وەرنەگرت".

جنین پلاسخارت لەكۆبونەوەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: "پەیوەندیەكانی نێوان بەغداو هەولێر خراپن‌و هۆكارەكەشی نەمانی متمانەیە".

هەروەها راشیگەیاند:" ساڵێك پێش ئێستا هۆشداریم بەسەركردەكانی هەرێمدا كە ناكۆكیەكانیان وەلاوەبنێن‌و داواكانیان بەهەند وەرنەگرت، بۆیە ئێستا خەڵك باجەكەی دەدات و لە دۆخێكی خراپدان و وڵاتانیش فراوانتر دەستیان خستۆتە كاروبارەكانی هەرێمەوە".

نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق ئەوەشی دووپاتكردەوە كە پێویستە  "سەركردەكانی كورد ناكۆكەكانیان وەلاوەبنێن‌و ناوچەی زەردو سەوز نەمێنێت، بەڵام نەك ئەوە نەكراوە، ئێستا دۆخەكە خراپترە".

لە ساڵی ڕابردوو لەهەولێر، پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەبەردەم بەرپرسانی هەرێم ڕایگەیاند:" مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان هەیە"، بەڵام سەركردایەتی لایەنەكان بەتایبەت پارتی و یەكێتی وەك ئەو دەڵێت گوێیان بە هۆشیارییەكەی ئەو نەداوە.

هاوكات، ماتیو تۆلەر، باڵوێزی ئەمریكا لەعێراق بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی هەمان هۆشداری پلاسخارتی دا بە لایەنە سیاسییەكان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆبۆتەوەو هۆشاری پێداون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار