گۆڕان؛ پێویستمان به کاک نه‌وشیروانه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له ساڵیادى کۆچى دوایى نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ هه‌رێمى کوردستان له هه‌رکات زیاتر پێویستى به جێبه‌جێکردن و ته‌رجه‌مه‌کردنى روانگه‌ى کاک نه‌وشیروان هه‌یه بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ى به به‌هێزی".
ئه‌مڕۆ 19ى ئایار، پێنجه‌مین ساڵیادى کۆچى دوایى نه‌وشیروان مسته‌فا، رێکخه‌رى پێشووى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه.
ده‌قى په‌یامى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان:
ئێستا له ھه‌موو کات زیاتر پێویستمان به کاک نه‌وشیروانه
پێنج ساڵ به‌سه‌ر کۆچیى دوایى سه‌رکرده‌ى دیارى سیاسى و ڕوناکبیرى کوردستان ره‌وانشاد (نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین) تێده‌په‌ڕێت، که له نیو سه‌ده خه‌باتى ڕزگاریخوازى گه‌لى کوردستاندا؛ وه‌ک سیمبولى تێکۆشان و به‌گژداچوونه‌وه‌ى داگیرکه‌ران، وه‌ک ئه‌ندازیارى ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌که‌ى خه‌ڵکى کوردستان، وه‌ک کاره‌کته‌رێکى کاریگه‌رى چه‌سپاندنى حوکمى یاسا و حوکمڕانى ره‌شید، وه‌ک خوڵقێنه‌رى ھێزى ئۆپۆزسیۆنى سیاسیى و خه‌باتى مه‌ده‌نى ناوى چووه‌ته مێژووى پێ سه‌روه‌رى نه‌ته‌وه‌که‌مان.
کاک نه‌وشیروان له یه‌ک کاتدا وه‌ک سیاسیه‌کى لێوه‌شاوه و بیرتیژ، وه‌ک نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر، وه‌ک ستراتیجیست و خاوه‌ن روئیاى روون و دووربین، وه‌ک کاره‌کته‌رى خوڵقێنه‌رى روداوه گه‌وره‌کان له زۆر بواردا جێپه‌نجه‌ى دیارى ھه‌یه. له‌بوارى ڕووناکبیریدا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نى گه‌نجییه‌وه، خاوه‌نى دیدى کوردانه و ئازادیخوازانه‌ى و کاریگه‌ر بو، له‌م نێوه‌نده‌دا به ئامانجى زیاتر خزمه‌تکردن و گه‌شه‌سه‌ندنى کوردستان زۆر تویژینه‌وه‌ى سیاسى و ئابورى و مێژویى و کۆمه‌ڵناسى نوسیوه، که له ئه‌ده‌بیاتى سیاسى و فه‌رهه‌نگى کورددا جێگه‌ى دیارى هه‌یه.
له‌دواى ڕاپه‌رینه‌وه، جگه له ده‌ستپێشخه‌رى بۆ دامه‌زراندنى زانکۆى سلێمانی، پڕۆژه‌ى گشتگیرى بۆ سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ى دێهاته‌کانى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى هاوچه‌رخ و، ڕێکخستنه‌وه‌ى که‌رت و سێکته‌ره جیاجیاکانى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى هه‌رێم هه‌بوه. هاوکاتیش وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کى ریفۆرمخواز زۆر به‌په‌رۆشه‌وه به پڕۆژه و کارنامه به‌گژ گه‌نده‌ڵى و نادادى ده‌سه‌ڵاتدارانى کوردستان چووته‌وه؛ به ئامانجى سه‌رپێخستنى پڕۆسه‌ى ده‌وڵه‌تدارى و نیشتیمانسازى و ده‌سته‌به‌رکردنى مافه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان، جه‌ختى به‌رده‌وامیشى له‌سه‌ر به نیشتمانیکردنى هێزى پێشمه‌رگه و ھێزه‌کانى ناوخۆ و په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیه‌کانى هه‌رێم و ده‌وڵه‌تان ده‌کردوه.
به‌رده‌وام خه‌مخۆرى ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى که‌رکوک و ناوچه کوردستانیه دابڕێنراوه‌کان بوه و پرۆژه‌ى سیاسى بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان پێشکه‌شکردوه، لاى ره‌وانشاد دروستبوونى ده‌وڵه‌تى کوردى نه خه‌ون بو، نه که‌ره‌سته‌ى بانگه‌شه‌ى بێ بنه‌ما، به‌ڵکو وه‌ک ئامانجێکى واقعى به‌دینه‌هاتوى کورد لێ ده‌روانی، هه‌ربۆیه دروستبونى پایه‌کانى ده‌وڵه‌ت و حکومى دروست، به پڕۆژه سیاسى خستبوو کارنامه‌ى سیاسییه‌وه.
له په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌که ڕوون و ڕاشکاوانه داکۆکى و به‌رگرى له قه‌واره‌ى هه‌رێم ده‌کرد، دیدو بۆچونى وابو؛ بۆ ده‌سته‌به‌رى مافه ده‌ستورییه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان پێویسته کێشه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا له‌رێى گفتوگۆ و چاره‌سه‌رییه ده‌ستورییه‌کان یه‌کلاى بکرێته‌وه.
پڕۆژه و رێگاى سیاسیى نه‌وشیروان مسته‌فا؛ کراوه و پێ به‌رھه‌م و پێویستن بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه سیاسیى و ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ى تێى که‌وتوین، ھه‌ربۆیه به‌رده‌وامیدان و مانه‌وه بۆ ھێنانه‌دى ئامانجه سیاسیه‌کانی؛ شانازیه‌کى گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر رێگاکه‌ى به‌رده‌وامى ئه‌ده‌ن، ئه‌مڕۆش هه‌رێمى کوردستان له هه‌رکات زیاتر پێویستى به جێبه‌جێکردن و ته‌رجه‌مه‌کردنى روانگه‌ى کاک نه‌وشیروان هه‌یه بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ى به به‌هێزی.
ئێستاش دوایى پێنج ساڵ له کۆچى دوایی، یار و نه‌یارى ئه‌م سه‌رکرده مه‌زنه ددان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نێن ئه‌گه‌ر له‌کاتى خۆیدا له‌جیاتى ره‌تکردنه‌وه؛ پڕۆژه و به‌رنامه سیاسیه‌کانى کاک نه‌وشیروان جێبه‌جێ بکرایه؛ ئێستا شێوازى حوکمڕانى هه‌رێمى کوردستان به‌م لاوازییه و به‌م شێوه‌یه نه‌ده‌که‌وته به‌ر مه‌ترسى و ئاڵنگارى دژوار، به‌ڵکو هه‌رێمێکى سه‌قامگیرتر و به‌ھێزتر و پته‌ومان ئه‌بو. ھه‌ربۆیه له‌م یاده‌دا بانگه‌واز بۆ ئاشته‌وایى گشتى و دانیشتنى لایه‌نه کوردییه‌کان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ ده‌که‌ین؛ بۆ گه‌یشتن به کۆڕایى سیاسیى و دانانى ستراتیجێکى نیشتیمانى به ئامانجى چاره‌سه‌رکردنى قه‌یران سیاسیه‌کان و دروستکردنه‌وه‌ى متمانه‌ى سیاسیى له‌نێوان ھاوڵاتیان و دامه‌زراوه‌کانى حوکمڕانی.
دوباره، دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ ھه‌رێمى کوردستان پارێزراو و سه‌قامگیرمان ھه‌بێ که به‌رگه‌ى مه‌ترسى و ھه‌ڕه‌شه‌کان بگرێت؛ پێویسته نه‌خشه‌ڕێگاى سیاسیى کاک نه‌وشیروان جێبه‌جێ بکرێت، به‌تایبه‌تى له یه‌کخستنه‌وه ئیداره‌کان، به نیشتیمانیکردنى ھێزه‌کانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ، دوورخستنه‌وه‌ى ده‌ستى حیزب له بازاێ و که‌رتى تایبه‌ت و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى شارستانی، گوێگرتن له داخوازییه‌کانى خه‌ڵک و دابینکردنى موچه و خزمه‌گوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، کۆچیى دوایى نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌گه‌رچى که‌لێنێکى گه‌وره‌ى له تێکۆشانى ئێمه بۆ هێنانه‌دى ئامانجه ره‌واکانى خه‌ڵکى کوردستان دروستکرد، به‌ڵام پشتئه‌ستوور به خه‌ڵکى کوردستان و ئه‌وانه‌ى رۆژێک له رۆژان بڕوایان به بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ھه‌بووه و کاریان بۆى کردوه؛ هیواى گه‌وره‌مان هه‌یه؛ به یه‌کخستنه‌وه و رێکخستنه‌وه‌ى ڕیزى تێکۆشه‌رانى رێگاى چاکسازى و گۆڕانکارى له رێى خه‌باتى مه‌ده‌نی، له‌سه‌ر هه‌مان پره‌نسیپه‌کانى سه‌ره‌تایى دروستبوونى گۆڕان به‌رده‌وام ده‌بین و، رێگاکه‌ى به روناکى و گه‌شاوه‌یى ده‌ھێڵینه‌وه تا ده‌گه‌ین به حوکمڕانییه‌ک که له جێى ره‌زامه‌ندى خه‌ڵکى کوردستان بێت.
سڵاو له‌گیانى پاکى سه‌رکرده‌ى نیوسه‌ده خه‌بات
دروود بۆ گیانى شه‌هیدانى کوردستان
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
19/5/2022
