بەنزینی 690 دیناری بۆ سلێمانی نەماو لەهەولێر هەیە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازیی‌و وزەو سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بەنزینی 690 دیناری لەهەولێر هەیەو لەسلێمانی نەماو هۆكارەكەی حكومەتی هەرێمە.

عەلی حەمەساڵح سەرۆكی لیژنەی پیشەسازیی‌و وزەو سامانە سروشتیەكان ڕایگەیاند:" ئەو بڕە بەنزینەی بەغدا بۆهەرێمی دابیندەكردو نرخی هەر لیترێك 690 دیناربوو ماوەی 20 ڕۆژە ڕایگرتووەو حكومەتی هەرێم خۆی بەنزین بۆ هەولێر بەنرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێك دابیندەكات‌ و بۆ سلێمانی ناینێرێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەكرد ڕۆژانە حكومەتی هەرێم لەڕێگەی پاڵاوتگەی كەوەروگۆسك یەك ملیۆن لیتر بەنزین دەپاڵێوێت‌و لەڕێگەی كۆمپانیای سەن ئۆیڵ دایداتە بەنزینخانەكانی هەولێرو نرخی هەر لیترێك 690 دینارە.

هاوكات ئەوەشی ئاشكرا كرد "ئەم بەنزینە بەدهۆك‌و سلێمانی نادرێت‌و بەشی سلێمانی لەم بەنزینە ڕۆژانە نزیكەی 400 هەزار لیترە".

لەڕۆژی هەینی ڕابردوەوە بەهۆی نەمانی بەنزینی 690 دیناری نرخی هەر لیترێك بەنزین لەسلێمانی 50 دینار چوەسەری‌و ئێستا یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 950 دینارو بەنزینی موحەسەنیش 1050 دینارە.

بەهمەن شێخ قادر لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی هاوڵاتی كە لە ژمارە 1867 بڵاوكراوەتەوە روونكردەوەی لەسەر وەستاندنی دابەشكردنی بەنزینی 690 دینارییەكە دەدات و وتی:" ئەوجۆرە بەنزینە دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی تەكنیكی لە پاڵاوگەكە، چونكە ئەو بەنزیخانانەی كە پارەیان لە بانكەكان خەواندووە بۆ ئەوجۆرە بەنزینە هەر پارەكانیان لە بانكە و چاوەڕێن ئەو كێشەیەی لەوپاڵاوگەیە هەیە چارەسەربێت و بەنزینەكەیان بۆ بێت چونكە هێشتا بەكتابی ڕەسمی پێمان نەوتراوە كە ئیتر ئەوجۆرەبەنزینە نایەت بۆ سلێمانی".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار