بزانە خۆڵبارین تاكەی بەردەوام دەبێت؟

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند كە سبەینێ سێشەممە لەكاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری شەپۆلی ئەو خۆڵبارینەی رووی لە هەرێم كردووە كەمدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئایاری 2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە:" ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم تۆز و خۆڵ دەبێت لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با لە كاتی نیوەڕۆ و كەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ كەمتر لەیەك كیلۆمەتر.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەروو سبەینێ سێشەممە، ئاسمانی هەرێم لەكاتەكانی بەیانی و دوانیوەڕۆدا تۆز و خۆڵ دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری خۆڵ بارینەكە كەم دەبێتەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار