وەزيری دارایی لەبارەی مووچەو داهاتەوە بڕیارێكی نوێ دەردەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بڕیاریدا لیژنەیەكی بەدواداچوون بۆ كێشەی داهات و خەرجییەكان لە سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان پێكبهێنێت.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم كە واژۆی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، ئاماژە بەوە كراوە، لەژێر رۆشنایی كۆبوونەوەی رۆژی 16/5/2022، تایبەت بە كێشەی داهات و خەرجییەكان لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەرین، لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون لەو بابەتە و ئامادەكردنی ڕاپۆرت.

بابهتی پهیوهندیدار