یونامى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان یه‌کلایده‌کاته‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جنین پلاسخارت، نوێنه‌رى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عێراق رایگه‌یاند:" یونامى بانگهێشتى لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى کردوه بۆ ئه‌نجامدانى کۆبونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌شى داخراو".
جنین پلاسخارت، له تویتێکدا نوسویه‌تى:" نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌عێراق ناسراو به "یونامی" بانگهێشتى لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى کردوه بۆ ئه‌نجامدانى کۆبونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌شى داخراو له رۆژى 26ى ئایار".
پلاسخارت باسى له‌وه‌شکردووه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که بڕیاره هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى کوردستان له رۆژى 1ى 10ى 2022 به‌ڕێوه‌بچێت، "ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه ده‌رفه‌تێکى باش و له کاتى گونجاودایه بۆ ئاڵوگۆڕى راسته‌وخۆى بیروڕاکان".
پلاسخارت دووجار هۆشدارى داوه‌ته لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌کانى سه‌ر قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى کوردستان و ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌وه کاتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى یه‌کلایبکه‌نه‌وه.
