ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم هه‌ڕه‌شه ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"گروپێکى له‌یاسابه‌ده‌ر به ناوى هه‌یئه‌ى ته‌نسیقى هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ک باجێکى قورسى ده‌بێت".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم بڵاویکرده‌وه: "گروپێکى له‌یاسابه‌ده‌ر به ناوى هه‌یئه‌ى ته‌نسیقى موقاوه‌مه‌ى عێراقی، که لامان ڕون و ئاشکرایه له لایه‌ن چ که‌سانێکه‌وه هان ده‌درێن، له به‌یاننامه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تى بێ بنه‌مایان هه‌ڵبه‌ستوه و هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن".
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه: "ئه‌م هه‌ڕه‌شانه نوێ نین و به‌کرده‌وه‌ش تا ئێستا له ناوچه جیاجیاکانى عێراق ئه‌وه‌ى له توانایاندا بوه به فیتى هێزه ده‌ره‌کییه‌کان کردویانه و به‌رهه‌میان بۆ عێراق ته‌نیا وێرانکارى و ئاژاوه بوه".
هاوکات ئه‌وه‌ش دووپاتکراوه‌ته‌وه که "هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ک بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان که کیانێکى ده‌ستوریى ناو عێراقه، باجێکى قورسى ده‌بێت، ئه‌وان له مێژو وانه‌یان وه‌رنه‌گرتوه ئه‌گه‌رنا ده‌یانزانى که هێزى گه‌وره‌تر و پڕچه‌کتر له ئه‌وانیش نه‌یتوانیوه ئیراده‌ى گه‌له‌که‌مان ببه‌زێنێت".
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که "ئه‌م گروپه له‌یاسابه‌ده‌رانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى و ئاسایشى عێراق و هه‌ر ئه‌وانن زه‌مینه‌یان بۆ گه‌شه‌کردنى تیرۆر و هزرى توندڕه‌وى خۆش کردوه، سوپاى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه سه‌رقاڵى کارى هاوبه‌شن له دژى تیرۆریستان و ئه‌م گروپانه‌ش سه‌رقاڵى فیتنه و ئاژاوه‌گێڕى و وێرانکارین، حکومه‌تى فیدڕاڵى به‌رپرسه سه‌روه‌ریى عێراق بپارێزێت و ئاستێک بۆ ئه‌م سه‌ره‌ڕۆیى و دوژمنکارییانه دابنێت".
