گەریلا؛ زاپ و ئاڤاشین دەكاتە دۆزەخی سوپاكەی ئەردۆغان

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ئاشكرای دەكەن لە هەرێمەكانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین 19 سەربازی سوپاكەی ئەردۆغانیان لەناو بردووە، ئەوەش دووپاتدەكەنەوە" یەكەیەكی نهێنی داگیركەران لەلایەن گەریلاوە كۆنتڕۆڵكراوە".
دەقی راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی (هەپەگە):
لە ئەنجامی ئەو چالاكیانەدا كە لە هەریمەكانی ئاڤاشین و زاپ و مەتینا ئەنجامدراون ١٩ داگیركەر سزادراون و ٤ داگیركەری دیكەش بریندار بوون و زیایش لە سوێن و سیتەمی چاودێری دوژمن دراوە.
هێزەكانمان بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی و بوێریی بەرز، لە چەندین هەرێمدا لە دژی داگیركەران لە ٤٠ەمین ڕۆژی بەرخۆدانی مێژووییدا چالاكی كاریگەریان ئەنجامدا، سوپای تورك كە شكستی هێنا و هیچ ئەنجامیكی بەدەست نەهێناوە ٢٣ جار بە چەكی كیمیایی و ٣١ جار بە فڕۆكەی جەنگی و سەدان جار بۆردوومانی هەرێمەكانیان كردووە.
ڕۆژی ٢٣ی ئایار لە دەوروبەری گردی وەرخەلی داگیركەرێك سزا درا لە كاتیكدا داگیركەران دەیانویست سیستەمێكی كامێرای حەراری لە ناوچەكەدا دابمەزرێنن، بە چەكی قورسەوە لەلایەن هێزەكانمانەوە كرانە ئامانج و لێیاندرا ئەو سیستەمی كامێرایەیە لەگەڵ خۆیان هێنابوو بەجێ هێشت و هەڵاتن.
لە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ ئایاردا چەندین چالاكی ئەنجام درا و ٧ داگیركەر سزادران و دوو داگیركەریش بریندار بوون و ئەوە جگە لە تێكشكاندنی چەند سیتەمیكی كامیرا و سەنگەر.
داگیركەران ڕۆژی ٢٣ی ئایار سوپای توركی داگیركەر ١١ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی سەنگەرەكانی ئەشكەوتی بریندار و گردی دۆزەخ و شەهید بەرخۆدانیانیان تۆپباران كرد.
ڕۆژی ٢٣ی ئایار بنكەی كانی ماسی سوپای توركی داگیركەر لە شارۆچكەی كانی ماسی سەر بە دهۆك لەلایەن هێزەكانمانەوە كرایە ئامانج و سەنگەرێك تێكدرا.
لە هەرێمی مەتینا یەكەیەكی نهینی داگیركەران لەلایەن گەریلاوە كۆنتڕۆڵكراوە و تیایدا دوو داگیركەر سزادراون و لە رۆژی ١٩ی مانگیشدا لە هەرێمی حەفتانین لە چالاكیەكی گەریلادا ٧ نداگیركەر سزادراون و ٢ داگیركەریش برینداربوون.
